مواربه
از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
1051 مشاهده
هونەرێکی تری بەدیع مواربەیە.
ئەمەیش بریتییە لەوە کە وتاردەر وتارێکی وا بدا بە گۆڕینی پیتێ یا بە گۆڕینی نوختە و سەروبۆر بۆ مەدح و بۆ زەم بشێ، وەک ئەوە کە ئەبوونوئاس زەمی کەسێکی بەم بەیتە کردبوو:
لقد ضاع شعری علی بابکم
کما ضاع عقد علی خائف
جا کە لەسەر وتنی ئەو بەیتە شیعرە گلەیییان لێ کرد، وتی: وتوومە:
لقد ضاء شعری علی بابکم
کما ضاء عقد علی خائف
هەر لەم جۆرە هونەرەیە ئەم بەیتە شیعرەی شێخ ڕەزای تاڵەبانی کە بە پاشایەکی عوسمانیی وتووە:
بعثت تو برخلاف بعثت پیغمبر است
انت ماارسلت الا زحمه للعالمین
جا کە داویانەتەوە بە ڕوویا خۆی لێ دەرباز کردووە و وتوویە من وتوومە:
بعثت تو بر وفاق بعثت پیغمبر است
انت ماارسلت الا رحمه للعالمین