لزوم ما لایلزم
از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
899 مشاهده
یەکێکی تر لە هونەرەکانی بەدیع لزوم ما لا یلزمە. ئەم هونەرە واتە لەئەستۆگرتنی شتێ کە پێویست نەبێ، ئەمەیش بریتییە لەوە کە لای کەمی دوو حەرفی دواییی لای کەمی دوو وشەی بەرانبەر لە لای کەمی دوو ڕستەی بەرانبەرا، وەک یەک وا بن؛ وەک لەم دوو ئایەتەدا: فأما الیتیم فلاتقهر، و اما السائل فلاتنهرعربی.
نامییش لە نموونەی ئەم جۆرەدا ئەڵێ:
ئەی دڵبەر بە خوا هەر تۆم دڵخوازی
من لە دەربەندم، تۆ لە پێوازی
هەرچەند تێ کۆشم هەرگیز ناتگەمێ
من گەدای شاران، تۆ شاهانخوازی
به شێوەی چاوان وێنەی شابازی
بە برۆکانتا کەوانەسازی
بە نیگای چاوا شای تیرئەندازی
من موحتاجی تۆ و تۆیش لێم بێنیازی
بە خوا ژیانم هەمووی عەزابە
کەی ژیانی وا بە ژین حیسابە
بۆ عاشق کوشتن یار وەک قەسابە
هەر ماوەتەوە زەمانەسازی
خوا پەنامان دا لەو جووتە چاوە
کار و کاسبیی هەر چاو و ڕاوە
تیرە، کەوانە، کەمەندە، ڕاوە
دەرناچێ نامی ڕازی و ناڕازی