کورد وەکوو ناوی ڕۆژەکانی هەیە ناوی مانگ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 5 دقیقه  4302 مشاهده

کورد وەکوو ناوی ڕۆژەکانی هەیە ناوی «مانگ» و ساڵی مێژوییشی هەیە، لەگەڵ چوار وەختەدا، ئەوەندە هەیە ناوی مانگەکان لە هەر شوێنێک لە وڵاتی کوردەواری جۆرە ناوێکیان هەیە، ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە هیچ پارچەیەک نییە لەسەر شتێک پەکی کەوتبێ، تەنها ماوەتەوە سەر ئەوەی کە دەستی خزمەت و دەستی نووسینیان بۆ درێژ بکرێ بۆ ئەمە لەوە زیاتر ون نەبن.

من بەپێی توانا کۆششم کرد بۆ کۆکردنەوەیان، ئەوانەی کە لە هەر جێگایەکا تەنها ئەو مانگانە ئەناسن، من هێناومن بۆ ئەوەی هەموو وڵاتی کوردەواری شارەزای هەموو ئەو ناوانە ببن، خستمنە سەر لاپەڕەی ئەو قاقەزە بەپێی هەر چوار وەختەکە، لە ناو ئەمانەدا دوانزە ناوم هەڵبژارد و کردمن بە بناغە بۆ هەر دوانزە مانگەکە کە بەتەواوی بۆ هەموو کەس دەربکەون، لە بەرانبەر ئەوانەوە مانگی فەڕەنسی (ڕۆژاوایی)م دانا لەگەڵ مانگی «فارسی» دا و بەرانبەریکردن بە ڕۆژەکانیان، بەڵام مانگە عەرەبییەکان لەبەر ئەوەی ئەگۆڕێن نووسینی و بەرانبەری پێکردنیان لەگەڵ مانگی کوردەواریدا ڕێک ناکەوێ، ئیتر بەو بۆنەوە ئەوان نەنووسران.

ڕۆژ و مانگی کوردی:

ناوی ڕۆژەکانی هەفتە:

شەنبە، یەکشەنبە، دووشەنبە، سێشەنبە، چوارشەنبە، پێنجشەنبە، هەینی (جومعە).

ئەو مانگانەی کە هەر لایەک ناوێکیان هەیە و بەرانبەرەکانیان لە مانگەکانی فەرەنگی و ڕۆژاوایی:

ناوەکانی مانگەکانی بەهار:

ئاخەلێوە، نەورۆز، خاکەلێوە، دارپشکێو، هەرمێ پشکێو، هەرمێ پشکوان.

گوڵان، شەستەباران، هیلانەمە، بانەمەڕ.

جۆزەردان، بەختەباران، بارانوشان، بارانبڕان، کەوبەدار.

ناوەکانی مانگەکانی هاوین:

پووشپەڕ، پووشکاڵ، جۆخینان، زەخیران، خەزیران، کردارەمانگ.

خەرمانان، تیرمە، میوەگەنان.

گەلاویژ، تەباخ.

ناوەکانی مانگەکانی پاییز:

گەڵاڕێزان، داروەر، ئیلۆن.

خەزەڵوەر، باران پەڵە، چریە یەکەم.

سەرماوەز، گردوز، بەروبەز، چریە دووەم.

ناوەکانی مانگەکانی زستان:

بەفرانبار.

ڕێبەندان، چلەشۆر.

ڕەشەمە، نەورۆزمانگ، میشپەڕ.

ناوی ئەو مانگانەی کە هەڵبژێرراون و کران بە بناغە بۆ ناوی مانگەکان لەگەڵ بەرانبەرەکانیانا کە مانگی فەرەنگی و فارسییە:

ناوی مانگەکان:

کەژڕۆژکوردیفەرەنگی ڕۆژاواییفارسیبورج
بەهار٣١هەرمێ پشکوانلە ٢١ی مارت تا ٢٠ نیسان (مارس - اپریل)فەروەردینحەمەل
بەهار٣٠گوڵانلە ٢١ی نیسان تا ٢٠ی مایس (اپریل - مایو)ئوردیبەهێشتسەور
بەهار٣١بەختە بارانلە ٢١ی مایس تا ٢٠ی حەزیران (ماێو - جون)خوردادجەوزا
هاوین٣٠خەرمانانلە ٢١ی حەزیران تا ٢٠ی تەموز (جون - جولای)تیرسەرەتان
هاوین٣١میوە گەنانلە ٢١ی تەموز تا ٢٠ ئاب (جولای - ئاغۆستوز)موردادئەسەد
هاوین٣١گەلاوێژ٢١ی ئاب تا ٢١ی ئەیلول (ئاغستۆز - سبتمبر)شەهریوەرسونبولە
پاییز٣٠سەرماوەرزلە ٢١ی ئەیلول تا ٢٠ی تشرینی یەکەم (سبتمبر - ئوکتۆبەر)میهرمیزان
پاییز٣١گەڵاڕێزانلە ٢١ی تشرینی یەکەم تا ٢٠ی تشرینی دووەم (ئۆکتۆبەر - نۆڤمبەر)ئەبانعەقرەب
پاییز٣٠کەوبەردارلە ٢١ی تشرینی دووەم تا ٢٠ی کانوونی یەکەم (نۆڤمبەر - دیسمبەر)ئازەرقەوس
زستان٣١ڕێبەننانلە ٢١ی کانوونی یەکەم تا ٢٠ی شوبات (دیسمبەر - جەنوەری)دەیجەدی
زستان٣١چلەلە ٢١ی کانوونی دووەم تا ٢٠ی شوبات (جەنوەری - فبریوەری)بەهمەندەلوو
زستان٢٨نەورۆز مانگ٢١ی شوبات تا ٢١ی مارت (فبریوەری - مارس)ئەسفەندحووت

ئێستا مێژووی کوردی، ساڵی ٢٦٥٧ە. هی فەرەنگی ڕۆژاوایی ١٩٨٥ە. هی فارسی ١٣٣٦ە. هی هیجری ١٣٧٧ە.

لە یەکەم ڕۆژی مانگی هەرمێ پشکوانی ئەمساڵدا، کە بەر ٢١ی مارت ئەکەوێ، مێژووی کوردی ئەبێ بە ٢٦٥٨. هی فارسیش لەو ڕۆژەدا ئەبێ ١٣٣٧.