ئەی عەزیزی حەزرەتی پەروەردگاری بێ ڕەفیق
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
2 دقیقه
1062 مشاهده
ئەی عەزیزی حەزرەتی پەروەردگاری بێ ڕەفیق
قوتبی عالەم، پیری دانا، یوسفی میسری تەریق
خوسرەوی دەروێش کیسوەت، سەروەری قەیسەر غوڵام
ئەفسەری شاهانی عالەم، مورشیدی خاقان ڕەفیق
دین نەما بوو بێ وجوودت، دین بەتۆوە نەقشی بەست
دین نگین،تۆ بووی بەخاتەم،ئەو موسسەجەع،تۆ عەقیق
هەر غەریقێ یادی تۆی بێ، غیرەتت مەللاحە بۆی
گومڕەهی ساحیل نشین بێ، یاد و زیکری تۆ غەریق
حەنزەلە؛ بێ شەربەتی میهرت لە مینوو سەلسەبیل
سەلسەبیلە بێ مەزەی قەهرت لە مینادا ڕەحیق
فەیزی تۆ باران و مونکیر کوێر و خوبسی دڵ قوڕاو
هەڵخلیسکێ پێی ئەگەر مەسموعە پێم عوزری زەلیق
دین و ئیرشاد و تەریقەت، هەر بەتۆ شایستەیە
وەک بەشانی حەزرەتی سەیید، ڕیسالەت بوو حەقیق
کەی دەگا قوربان بەپایەی عولوی کاخی هیمەتت
وەهم و فکری هەردوو عالەم، گەر ببێتە مەنجەنیق
وەسفی نووری عەرش گیرت، دێتە تەشریح و بەیان
گەر لە هاوەندا بەسەنعەت پەرتەوی مەهـ بێ سەحیق
نەقشبەندیشخص بێ میسال و قادریشخص قودرەت بەدیع
تۆی لەسەر پەردەی بەقا، کیشا بەئەخلاقی خەلیق
ساحیبی خولقی جەمیل و داوەری حوسن و جەمال
میهرەبان و خۆش زبان و ڕەحم کردار و شەفیق
کەم تەکەببور، بێهەوەس، خاڵی لە نوقسان، پڕ کەماڵ
دڵ قەوی، مونکیر قەوی،فیترەت عولا، فیکرەت دەقیق
گەوهەری زاتت سەنای نایێ بەدەریای فیکرەتم
فیکری من غەوواسی نادان، بەحری جودی تۆ: عەمیق
دەم بەدەم شادان و خوڕەم بی، ئیلاهی بێ مەلال
وەک لە ئەبری بەهمەنی، خەندانە نەسرین و شەقیق
دوو کەسن قوربان لە مەحشەر، ببیە شافیعیان ئەگەر
یەک: ئەدەبتخلص، بدەی قەدیم و یەک: سەنا خوانت «حەریق»