ئەبرۆیی کەشیدەت، بەکەفی خەنجەری ئەڵماس
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
1 دقیقه
979 مشاهده
ئەبرۆیی کەشیدەت، بەکەفی خەنجەری ئەڵماس
جووتێ شەهێنی مەست و دەکەن گوڵشەنی ڕوو: پاس
ئوممێد نییە مەحسوولی ئەمەل فائیدە نادا
تا بۆ درەوی کیشتی حەیاتە؛ دوو برۆ: داس
فیرۆزەیی خاڵت، لەسەر ئەو دوو لەب و لێوەت
حاشا بەجیهانێکی بدا، عاشقی دوڕناس
بۆچیمە: مەی و شیشە، لە هەر جێگە کە تۆ بی
عیشقت مەی و گەردن: بەت و دوو چاوتە: گێلاس
ئەو قەتڵی دڵی زاری؛ بەتەحریکی برۆ کرد
شەیتانە؛ دەنێ وەسوەسەیی شەڕ، لە دڵی ناس
شەرتی ئەدەبتخلصە؛ مەکتەبی عیشق و نەهەوای نەفس
توخودا بەرە دەر لێرە؛ فەقێ: دەفتەر و قەرتاس