بۆ ئەو کەسە عیشقی بێ، فەرقی نییە: کوڕ، یا: کچ
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
3 دقیقه
1718 مشاهده
بۆ ئەو کەسە عیشقی بێ، فەرقی نییە: کوڕ، یا: کچ
هەرچەندە کە مەعلوومە، فەرقی چییە: کوڕ، یا: کچ
بۆ ئەو دڵەی شەیدا بێ، فەرقی نییە هەر لا بێ
بەڵکە لە هەموو لا بێ، ئەو لا کوڕ و ئەملا: کچ
بۆ عیشقی مەجازیی تۆ، بۆ مەحرەمی ڕازی تۆ
شەوگاری درازی تۆ، ئەعلا کوڕ و ئەحلا: کچ
کوڕ، یا کچی سیمین تەن، هەردوو گوڵی یەک گوڵشەن
هەردوو سەنەمی ئێمەن؛ لاتە، کوڕ و عوززا: کچ
کوڕ، یا کچی لەب نۆشین، هەردوو بەڕوخ و ڕەنگین
هەردوو بەمەزەن؛ شیرین، قەندە کوڕ و حەڵوا: کچ
کوڕ، یا کچی سیمین بەر، هەردوو بەخەتن عەنبەر
هەردوو وەکو یەک: دڵبەر؛ ڕەعنا کوڕ و زیبا: کچ
کوڕ، یا کچی لالە ڕوو، شیرینە بەمە هەردوو
وەک نوقڵی موهەننا: کوڕ، وەک شەهدی موسەففا: کچ
کوڕ، یا کچی خۆش مەنزەر، یەک پرتەو و دوو پەیکەر
وەک عەقدی سورەییا: کوڕ، وەک ئەختەری سەڕا: کچ
کوڕ، یا کچی مشکین موو، هەردوو بەڕەمن، ئاهوو
تیری نیگەهی هەردوو، دڵدوزە کوڕە، یا: کچ
کوڕ، یا کچی خۆش سورەت، یەک جەننەتە، یەک لەززەت
کوڕ بۆیی وەکو کەوسەر، قەد: شاخەیی توبا: کچ
کوڕ، یا کچە تەننازن، هەردوو بەمە ئیعجازن
لەب وەک دەمی عیسا: کوڕ، ڕوو وەک کەفی موسا: کچ
کوڕ شەهدی لەبی مەعلووم، کچ وەک عەسەلی بێ موم
یەک لازمە، یەک مەلزوم، نەشئە کوڕ و سەهبا: کچ
بێ هەردوو، حەرامە عەیش؛ بێ ڕوکن و قەوامە عەیش
ئەو وەقتە تەمامە عەیش: یومنی کوڕ و یوسری کچ
وا خۆشە بەهەر ئانت، پڕ بێ بەشەبوستانت
سەد حۆریی و غیلمانت، غیلمان: کوڕ و حەورا: کچ
کوڕ لالەیی گوڵزارە، کچ لوعبەتی فەرخارە
بۆ هەمدەمی سەحرا: کوڕ، بۆ سوحبەتی ناوا: کچ
کوڕ سەرووی گوڵستانە، کچ عوشرەتی مەستانە
بۆ وەقتی تەماشا: کوڕ، هەنگامی تەوانا: کچ
کوڕ، شاهیدی سەیرانی، کچ: دڵبەری پەنهانی
بۆ بەزمی مەهەییا: کوڕ، بۆ عەیشی مەحەللا: کچ
کوڕ، ساقیی سەهبایە، کچ عوزری پەزیرایە
بۆ مەجلیسی مەستان کوڕ، بۆ مەسنەدی تەنها: کچ
کوڕ، ڕوویە وەکو مەهتاب، کچ موویە وەکو سەنجاب
بۆ پرتەوی ئەیوان کوڕ، بۆ بەستەری دیبا: کچ
ئاغازی سبوحی کوڕ، ئەنجامی سوراحی: کچ
مەعشووقەی أضحيعربی کوڕ، مەحبووبەی ظه لماعربی کچ
کوڕ بۆ دەمی «فەروەردین»، کچ بۆ چلەیی هاوین
کچ: بەهمەن و کچ: تشرین، گەرما کوڕ و سەرما: کچ
بۆ عەیشی ئەدەبتخلص هەردەم، کوڕ ماچی مەیی دەرغەم
خەندەی کچە؛ جامی جەم، بادە: کوڕ و مینا: کچ
نالیاعلام کە ئەوی دیبا، ئەڵبەتە دەبوو وتبای:
عیشقێ کە مەجازیی بێ، تالب مەبە ئیللا: کچ