عومر گەیییە ئاخر و ماچێکی جانانم نەکرد

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 2 دقیقه  1275 مشاهده
عومر گەیییە ئاخر و ماچێکی جانانم نەکرد
یەک نەزەر تێرم تەماشای ماهی تابانم نەکرد
دامەنم پڕ خونچەیی فرمێسکی گریانە و قەتم؛
خونچەیێ لەو گوڵشەنی خەندان لە دامانم نەکرد
نەشئەبەخشی ڕۆحە بادەی لەعلی جانان، ئەی عەجەب
بۆچ ئەمن قەت لەو مەیەم، قەترێک لە فنجانم نەکرد
کێ شەوێکی هەمدەمی ئەمنی نزاری خەستە بوو
تا بەئاهـ و ناڵەوە، تا ڕۆژ هەراسانم نەکرد؟
ئەی نیگاری بێ وەفا، چەندم جەفای تۆ دی و ئەمن
یەک سەری موو، قەت خیلافی عەهد و پەیمانم نەکرد
تا لەبی لەعلی ئەتۆم دی؛ بەو لەبی لەعلت قەسەم
قەت چە جاران یادی یاقووتی بەدەخشانم نەکرد
سوبحدەم هاتم بەشانەی کەم، سەری زوڵفی سیات
چونکە «با» نامەحرەمی تۆ بوو، پەرێشانم نەکرد
تیری موژگانت لە دڵدا؛ غەمزەکەی تۆیە؛ دەوای
ئینتیزاری مەرهەمی تۆ بوو، چە دەرمانم نەکرد
لەو دەمەی چاوم بەگوڵزاری جەمالی تۆ کەوت
قەت خەیاڵی گوڵشەن و یادی گوڵستانم نەکرد
وەسڵی تۆم ئەووەڵ کە دی، نەمزانی هیجرانی لە دوون
لەززەتی خولدی بەرین بوو، یادی نیرانم نەکرد
ئەو دەمەی ماچی لەبت، خەوفی عیتابی تۆم نەبوو
خاتەمم پێ بوو؛ کە من یادی «سلێمان»م نەکرد
تۆ گوتت: مەرجانە لێوم؛ من گوتم: جانا، بەهای!
غەیری ئەم سەودایە جانا، من چە تاوانم نەکرد
چەندە واعیز؛ وەعزی دا و فەرمووی: کە العشق جنونعربی
عاقڵیم کرد، ئەی ئەدەبتخلص، بەو پەندی نادانم نەکرد