ساقیا جانم فیدای جیلوەی قەد و ئەندامەکەت

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 1 دقیقه  1230 مشاهده
ساقیا جانم فیدای جیلوەی قەد و ئەندامەکەت
تا سەحەرگاهان پەیاپەی بێو لەبالەب جامەکەت
چاوەکەت جامی شەراب و ماچی لەب: بادام و قەند
جامەکەت دا؛ یەک مەزەش لەو گوڵشەکەر بادامەکەت
جامی مەی لەبڕێزکە، با تێی کەوێ عەکسی هیلال
تا ببینی چۆن لە هەنیەت؛ جەمعە: سوبح و شامەکەت
خاڵەکەت مەحوە لە تیشکی تەلعەتی مەه، ئەلعەجەب
ئیختیراقی زوهرە واقیع بوو، لە ماهی تامەکەت
کەی دەبێ شەو تا سەحەر، هەمبەستەری من بی و ئەمن
بیکەمە باڵین: شەدەی زوڵفی حەریری خامەکەت؟
مودەتێکە مەیلی جارانت نییە جانا بەمە
گەرنە، جارێکم دەدی؛ یا نامە، یا پەیغامەکەت
خاڵی تۆ، دانەی فەریب و زوڵفەکەت: دامی بەڵا
مورغی دڵ، چوو دانە بچنێ؛ کەوتە حەلقەی دامەکەت
گەرچی بێ شیرینیی نامت، مەززەیی نابێ کەلام
هەر لەبەر تەعنەی ڕەقیبانە، کە نابەم نامەکەت
پێش ئەوەی بمرم، وەرە دیداری ئاخر لێت بکەم
مەیخە دیدار ئاخیرەت، ئەو بەندەیی ناکامەکەت
بۆ بەتیری غەمزەکانت، زەخمی دیکەم لێدەدەی؟
خەستەیە وێستا ئەدەبتخلص سەرتۆژی نەبووە زامەکەت