دلبەرا ئەمڕۆ نیگاهت؛ کاری سەد خەنجەر دەکا
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
1 دقیقه
1929 مشاهده
دلبەرا ئەمڕۆ نیگاهت؛ کاری سەد خەنجەر دەکا
یەک بەیەک نێشی موژەت، زەخمی دوو سەد نەشتەر دەکا
نایرەی پشکۆیی کوڵمەت، ڕەونەقی مەجمەر دەبا
رایحەی شەوبۆیی توڕەت، لەومەیی عەنبەر دەکا
ئیلتیهابی عیشقی تۆ، ئیمڕۆ لە سینەی ئێمەدا
دەستوبردی ئاتەشی سوزان لە نەیشەککەر دەکا
خۆش بەحاڵی خاڵەکەی هیندوو لەسەر گەنجی لەبت
کافرێکی دۆزەخیی، سەیری لەبی کەوسەر دەکا
بەندەیی شەهدی لەبی، وەک شەککەری شیرینی تۆ
خوسرەوێکە؛ سەڵتەنەت بێ خاتەم و ئەفسەر دەکا
هەر کەسێ مەستی سەبوحی نێرگسی مەخمورتە
کەی خەیاڵی جامی سەهبا، یا مەیی خللەر دەکا
چونکە پێت عارە نیشانەی «ناوەک»ی تۆ بین دەمە
تیرەکەت: جارێ سەر و جارێ بەعەمدەن بەر دەکا
زوڵفەکەت: جارێ تەناب و جارێ نافەی مشکی ناب
ئەلحەق ئەم عەییارە ئەمڕۆ؛ کاری جادووگەر دەکا
بەو خەیاڵەی جارێ بەڵکە بێیە باڵینی ئەدەبتخلص
گەر لەسەر ئەوڕەنگی جەم بێ، یادی نێو بەستەر ئەکا