قورسی قەمەر لەو ڕوخی ئەنوەر شکا

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 1 دقیقه  1377 مشاهده
قورسی قەمەر لەو ڕوخی ئەنوەر شکا
سەرووی سەهی لەو قەدی دڵبەر شکا
عەسکەری زەنگیت بەدوو غەمزە شکاند
وەک لە خەجاڵەت شەهی خاوەر شکا
شەهدی دەمی؛ قەدری نەباتی نەهێشت
وەک لە لەبی، لەززەتی کەوسەر شکا
تا بتی من مەعجەری لادا لە ڕوو
قودرەتی سەرپەنجەیی ئازەر شکا
رائیحەی توڕەیی ئەو هاتە مەشام
قەدری گوڵاوی گوڵ و عەنبەر شکا
لەو شکەنی زوڵفی خەمی؛ ئەندەر خەمی
گەردنی دارااعلام و سکەندەراعلام شکا
ئەو شەوە فەرمووت کە: نەکەم ماچی ڕوو
دڵ کە شکا بوو، بەهەموو سەر شکا
تۆ دڵی قەیسەراعلام دەشکێنی بە ناز
باکت چییە بۆ دڵی من؛ گەر شکا
لەو دەمەوە ساقی و بادەم ئەتۆی
ڕەنجی خوماری مەیی خوللەر شکا
لەو دەمەوە حەڵقەیی موو؛ کەوتە ڕوو
موعجیزی داوودی زرێگەر شکا
جلوەیەکی قامەتی تۆ کەوتە باخ
شەوکەتی باڵایی سنەوبەر شکا
ساعیدی سیمین، کە دەرتخست بە ناز
دەبدەبەی قیمەتی گەوهەر شکا
عەهدێ کە دەتفەرموو: ئەدەم ناشکێ
تاجی سەرم! چۆن بەهەموو سەر شکا
تا کە ئەدەبتخلص هاتە بیساتی سوخەن
ڕەونەقی بازاڕی سوخەنوەر شکا