ئەی حەددی کبریات وەرای فەهمی ماسیوا
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
2 دقیقه
1530 مشاهده
ئەی حەددی کبریات، وەرای فەهمی ماسیوا
وەی حەسری ئیعتیلات لە وەهمی مە، ماوەرا
چ بکەم! ئەگەر نەکەم سەر نامە، بە نامی تۆ
چ بڵێم! ئەگەر نەڵێم سەر دەفتەر: هُوَ العُلاعربی
ئەووەڵ ئەتۆی و ئاخر ئەتۆی، هەرچی هەی، ئەتۆی
نەت ئیبتیدا لە ئەووەڵ و نەت ئاخر، ئینتیها
خەللاقی ئینس و جانی و ڕەززاقی دام و دەد
سەتتاری عەیب پۆش و خەتابەخشی ذو العَطاعربی
تۆی سانیعی بەدیع، لە یەک قەترە ئاوی خام
چەندین هەزار چیهرە، دەکەی: یەک لە یەک جودا
تۆی موبدیعی موحیتی سەماواتی سەرنگوون
تا کەشتی کەواکیب تێدا بکەن شەنا
سەتح و فەزا؛ ئەگەر بە نەزەر پڕ مەئاسیرن
لا شَيء غَير ذاتك في السَّطح و الفَضاعربی
گەر دوو جیهان بە زدی قەزا، مشوورەت بکەن
لا يقضي المقتدر إلّا بما قضَیعربی
گەر نۆ سیپهیر و حەفت زەمین ببنە یەک زبان
یەک زەڕە، کەی سەنای سیفاتت دەکەن ئەدا!
خوانێکە نیعمەتت، بە سەراپای دوو جیهان
لەو خوانە، هەرکەسێ بەقەدەر قیسمەتی دەبا
تۆی خالیقی غەفوور و ئێمە عەبدی پڕ قسوور
تۆی ساحێبی عەتا و ئێمە: قاڵبی خەتا
گەر تۆ، گوناهی ئێمە نەبەخشی، بە عەفووی خۆت
کێی دی هەیە بچینە پەناهی بە ئیلتیجا؟
غەیرەز ئەوەی موقەڕەڕە، بە حەقیقەت ئەدەبتخلص
کوا تاعەتێ کە بیبێ بە ڕۆژی جەزا؛ سزا!
خۆت دەستگیری گومڕەهـ و عاسی، بە ڕەحمی خۆت
هەر خۆت مەگەر ئێمە، لە مەعاسی بخەیتە: لا