ئەی نووری ئیهتیدات لە ماهی هەتا سەما
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
2 دقیقه
1352 مشاهده
ئەی نووری ئیهتیدات لە ماهی هەتا سەما
وەی فەخری ئیستیفات لە ماهی هەتا سەرا
ئەی شاهی ئەنبیا، کە وجوودی شەریفی تۆ
ئەقدەمترە لە خیلقەتی مەخلووقی دوو سەرا
ئادەم-ئەبولبەشەر، کە بەزاهیر لە سولبی ویی
هێشتا قوڕی گەڵاڵە بوو، تۆ خەتمی ئەنبیا
تۆ هەر ئەوەی کە حەزرەتی خالق، لە بەدوی خەڵق
مەنزووری هەر وجوودی ئەتۆ بوو لە ماسیوا
رایج نەبوو تەڵای نبووەت، بەئیسمی غەیر
بۆیە بەنامی ئەشرەفی تۆ، سککە لێدرا
رۆحولئەمین کە بەدرەقەیی رەهـ بوو، بۆ حوزوور
تا سیدرە بوو، ئیجازەتی پەروازی مونتەها
تۆ خۆت بەباڵی شەوق فڕیت، تا بەجێگەیەک
بەینی حدووس تا بەقیدەم، دوو کەوانی ما
عیسا لە چەرخی چارەوە؛ کورسی کە دابنێ
دەستی کوا بەکۆنگەرەیی قەدری تۆ دەگا!
گەر تۆ نەبایە، هادیی مووسا بەنەخلی توور
بۆ دەفعی سیحر، چۆنی دەبوو ئەژدەها، عەسا!
رەحمت نەبایە؛ ناجیی یوونس لە بەتنی حووت
تا ڕۆژی ڕەستخێز؛ لە دەریایەدا دەما
ئەنگوستی تۆ ئەگەر نییە رەهبەر بەنییەتت
بۆچی ئیشارەتت مەهی دوو هەفتە شەق دەکا!
قەدرت لەوەی ئەجەلە، بەقوربانی خاکی پات
تا شەئنی تۆ، بەمەدحێ ببێ، عولووئیرئیقا
مەدحەتگەرت، بەمەدحی ئەتۆ، خۆی دەکا بڵیند
گەر نە، سەزایی قەدری ئەتۆ، کوا هەیە سەنا!
قەسدی منیش، لە عەرزی جەسارەت بەحەزرەتت
جوبرانی نەقسی حاڵە، بەنامت لە ما مضيعربی
گەر ساڵحە ئەدەبتخلص و گەریش «تاڵحێ» شەمی
ئوممێدەواری عەفووتە؛ تۆ و خەمسەیی عەبا
هیندەم بەسە لە حەشر، کە چەتری شەفاعەتت
من روو سیەهـ، لە سایەیی رەحمت وەلا نەخا