قەددی شەنگ و شۆخ ئەگەر بێ سەروی بوستانی تووە
از کتاب:
دیوانی سافی هیرانی
اثر:
صافی هیرانی (1873-1942)
1 دقیقه
1465 مشاهده
قەددی شەنگ و شۆخ ئەگەر بێ سەروی بوستانی تووە
باغی سێو و خۆخ ئەگەر بێ نەوگوڵستانی تووە
زینەتی غیلمان و حۆری حوسنی تۆیە دڵبەرم
«جەنەتولمەئوا» ئەگەر بێ تاقی ئەیوانی تووە
وا کە «مەولا» وەسفی تۆی کرد وا بە «لەولا» ڕووحەکەم
عالەم و ئادەم چ یارای سەناخوانی تووە
ئاسمان حەسرەت لە بۆ عەرزی دەکێشێ دائیما
چونکی بورجی ڕۆژ و مەهـ، چاکی گریبانی تووە
سیڕڕی «سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَىعربی» نیشانەی شاهیتە
توڕڕەیی خەتمی ڕیساڵەت مۆری فەرمانی تووە
ڕازی «لي وقت مع اللهعربی» خاسی تۆیە ئەی حەبیب
عاسیان بۆیە ئومێدی حەشر و میزانی تووە
خاکی ژێری نەعلەکانت کوحلی «ما زاغ البصرعربی»
تووتیای چەشمی بەسیرەت گەردی دامانی تووە
خەلقی ئەڕواحی هەموو عالەم نەتیجەی حوبی تۆن
ئەی هەموو ئەڕواحی عالەم بی بە قوربانی تووە
سافیتخلص بێ سەرمایەیی تەقوا لە کونجی موفلیسی
چاوەنۆڕی گەنجی لوتف و نەقدی ئیحسانی تووە