قەددی شەنگ و شۆخ ئەگەر بێ سەروی بوستانی تووە

لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
 1 خولەک  1579 بینین
قەددی شەنگ و شۆخ ئەگەر بێ سەروی بوستانی تووە
باغی سێو و خۆخ ئەگەر بێ نەوگوڵستانی تووە
زینەتی غیلمان و حۆری حوسنی تۆیە دڵبەرم
«جەنەتولمەئوا» ئەگەر بێ تاقی ئەیوانی تووە
وا کە «مەولا» وەسفی تۆی کرد وا بە «لەولا» ڕووحەکەم
عالەم و ئادەم چ یارای سەناخوانی تووە
ئاسمان حەسرەت لە بۆ عەرزی دەکێشێ دائیما
چونکی بورجی ڕۆژ و مەهـ، چاکی گریبانی تووە
سیڕڕی «سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَىعەرەبی» نیشانەی شاهیتە
توڕڕەیی خەتمی ڕیساڵەت مۆری فەرمانی تووە
ڕازی «لي وقت مع اللهعەرەبی» خاسی تۆیە ئەی حەبیب
عاسیان بۆیە ئومێدی حەشر و میزانی تووە
خاکی ژێری نەعلەکانت کوحلی «ما زاغ البصرعەرەبی»
تووتیای چەشمی بەسیرەت گەردی دامانی تووە
خەلقی ئەڕواحی هەموو عالەم نەتیجەی حوبی تۆن
ئەی هەموو ئەڕواحی عالەم بی بە قوربانی تووە
سافیناسناوی ئەدەبی بێ سەرمایەیی تەقوا لە کونجی موفلیسی
چاوەنۆڕی گەنجی لوتف و نەقدی ئیحسانی تووە