دەڕۆم
از کتاب:
گوناهـ
اثر:
علی حسنیانی (1939-1992)
2 دقیقه
1410 مشاهده
دەڕۆم، دەڕۆم،
دەڕۆم بەرەو هەواری ژین
دەڕۆم بەرەو بەهاری خۆشەویستی و ئەوین
بەرەو وڵاتی دوورە قین دەڕۆم، دەڕۆم
ئەمن کە شاعیری دژی بەدیم،
لە کوێ دەزانن چەندە تەنگە ئەم ڕکەی تێیا دەژیم؟
لە کوێ بڕستی وەم هەیە دەمێکی بای باڵی خۆم بدەم؟
ڕکە، ئەگەر کە شووی لە زێڕ بێ هێشتێ سەخڵەتە
ژیانی نێو ڕکە کڵوڵییە، بەرەو نەمانە، مەینەتە دەڕۆم، دەڕۆم،
دەڕۆم بەرەو سنووری ئارەزوو
چ دڵڕفێنە، خەمڕەوێنە، شەوڕمێنە کۆشکی جوانی ئارەزوو
لە دەشتی پان و بەربەرینیا،
نە خەم هەیە،
نە تەم هەیە،
نە سەخڵەتی و ستەم هەیە
لە هەرچی بەرقەد و نواڵەیە،
هەمووی زەمەندی لالەیە،
لە بەزمی سانەوەی دڵان،
شەڕابی پێکەنین لە نێو پیاڵەیە دەڕۆم، دەڕۆم،
لەمێژە، زۆر لەمێژە قافڵەی هومێد بەڕێوەیە
گەوەی بڕیوە ڕوو وە دوند، گوڵم! دەڕۆم
دەڕۆم لە شوێنی ئەو کەسەی ڕکەی شکاند،
ڕچەی شکاند
دەڕۆم و دەستی ڕادەمووسم و دەڵێم:
ئەگەرچی ماوەیەک،
لە نێو قەڵای شەوا بە کۆیلەیی ژیاین،
بە تین و هێزی دەست و مستمان،
سەهۆڵمان تواندووە،
قەڵاتی مۆتەمان ڕماندووە
سنوورمان شکاندووە، هەزار هێڵمان پەڕاندووە
دەڕۆم دەڵێم:
گزینگی بەربەیان!
سڵاو لە تۆ!
هەتاوی ڕێی ژیان!
سڵاو لە تۆ!
دەڕۆم بەرەو هەواری ژین
دەڕۆم بەرەو بەهاری خۆشەویستی و ئەوین
بەرەو وڵاتی دوورە قین
ئەمن کە شاعیری دژی بەدیم،
لە کوێ دەزانن چەندە تەنگە ئەم ڕکەی تێیا دەژیم؟
لە کوێ بڕستی وەم هەیە دەمێکی بای باڵی خۆم بدەم؟
ڕکە، ئەگەر کە شووی لە زێڕ بێ هێشتێ سەخڵەتە
ژیانی نێو ڕکە کڵوڵییە، بەرەو نەمانە، مەینەتە
دەڕۆم بەرەو سنووری ئارەزوو
چ دڵڕفێنە، خەمڕەوێنە، شەوڕمێنە کۆشکی جوانی ئارەزوو
لە دەشتی پان و بەربەرینیا،
نە خەم هەیە،
نە تەم هەیە،
نە سەخڵەتی و ستەم هەیە
لە هەرچی بەرقەد و نواڵەیە،
هەمووی زەمەندی لالەیە،
لە بەزمی سانەوەی دڵان،
شەڕابی پێکەنین لە نێو پیاڵەیە
لەمێژە، زۆر لەمێژە قافڵەی هومێد بەڕێوەیە
گەوەی بڕیوە ڕوو وە دوند،
دەڕۆم لە شوێنی ئەو کەسەی ڕکەی شکاند،
ڕچەی شکاند
دەڕۆم و دەستی ڕادەمووسم و دەڵێم:
ئەگەرچی ماوەیەک،
لە نێو قەڵای شەوا بە کۆیلەیی ژیاین،
بە تین و هێزی دەست و مستمان،
سەهۆڵمان تواندووە،
قەڵاتی مۆتەمان ڕماندووە
سنوورمان شکاندووە، هەزار هێڵمان پەڕاندووە
دەڕۆم دەڵێم:
گزینگی بەربەیان!
سڵاو لە تۆ!
هەتاوی ڕێی ژیان!
سڵاو لە تۆ!