داوەڵ
از کتاب:
گوناهـ
اثر:
علی حسنیانی (1939-1992)
2 دقیقه
1298 مشاهده
شەوە، تاریک و بێنوورە،
شەوە زاڵە،
ژیان تاڵە،
هومێدم کۆشکی خاپوورە، نە هاژەی ئاوی ئاوهەڵدێر،
نە خوڕڕەی چەم،
نە سرتەی کانیاوی ڕوون،
دەڵێی گشتی لە سامی شەو قەتیس ماون
پەریی چیرۆکەکان ئەمشۆ،
لە بەندی بێ ترووسکایی شەوا یەخسیر و داماون تەنانەت ئاسمانی مل بە کوێنی ڕەش،
لە پرسەی مردنی ئەستێرەکانیدا،
خەمی داگرتووە و خەم بۆ وی پەرژینە،
لە نێو جەرگی کەژ و لێڕ و چەما شینە
بەڵام هاواریان کورتە،
ئەگەر ژین وایە، لەعنەت بێ لە هەرچی پێی دەڵێن ژینە شەوە، تاریک و بێنوورە،
جریوەی مەل لە گۆماوی شەوەزەنگا،
لەگەڵ هاواری من خنکا
بە پەنجەی ئاسنینی دێوی شادیکوژ
تەواوی تێلەکانی سازی دڵ قرتان
تەوژمی شادیفەوتێنی کزەی زریان،
شەمی هیوای گەلی کووژاند،
هەزاران داخی بێئامان،
دڵی برژاند، دڵی برژاند شەوە، تاریک و بێنوورە،
لە جەرگی تاریکیدا بەزمی شەیتانە
کە ئەمشۆ مەستی سەرکەوتن خەریکی بادە نۆشانە
ئەوا سەرگەرمی کەیفە و هاوپیاڵەی وی
نێڕۆنی ئەم سەدە سەددامی خوێنڕێژە
کە ڕووحی ئاتیلا، چەنگیز، نێڕۆن، هیتلێر،
لە نێو ئێسک و پڕووسکی گەندەڵی ئەو داوەڵە بێدەنگ و داماوە
خەریکی سرتەسرتن، جووڵەجووڵیانە شەوە و هاواری بێهاوار
منی ڕێبوار،
دەپێوم ڕێ بەرەو پێوار
بەڵام هەیهات،
کە دیواری شەوم پۆڵایە، ئەستوورە،
هەتا چاو بڕ دەکا دنیایەکی ڕەشپۆشی بێنوورە
لەپڕ دەنگێکی هیوادەر
دڵی هیوا لە دەس داوان دەبووژێنێ،
کڵی دنیا دەلەرزێنێ،
دەنەڕڕێنێ:
ئەتۆ سەددام! ئەی فاشیست! ئەی خوێنڕێژ!
نەما باوت
لە نێو کوورە مرۆ سووتێنەکەتدا چیدی ناتوانی
گەلی کوردی بسووتێنی
دەگوڕڕێنێ:
ئەتۆ سەددام! نێڕۆنی ڕووڕەشی مێژوو!
ئەتۆ چیدیکە ناتوانی،
لەبەر دڵخۆشیی ئەربابانی خوێنخۆرت
وڵاتی ئێمە ئاگر دەی
هەتا جارێکی دی شێعری گڕی ئاگر بخولقێنی شەوە، تاریکە، بێنوورە،
هەموو لا مات و خاپوورە،
ژیان تاڵە،
شەوە زاڵە،
بەڵام ئاسۆی ژیان ڕوونە
کە کاتی هاتنی ڕۆژە و زەمانی شەو بەسەرچوونە
شەوە زاڵە،
ژیان تاڵە،
هومێدم کۆشکی خاپوورە،
نە خوڕڕەی چەم،
نە سرتەی کانیاوی ڕوون،
دەڵێی گشتی لە سامی شەو قەتیس ماون
پەریی چیرۆکەکان ئەمشۆ،
لە بەندی بێ ترووسکایی شەوا یەخسیر و داماون
لە پرسەی مردنی ئەستێرەکانیدا،
خەمی داگرتووە و خەم بۆ وی پەرژینە،
لە نێو جەرگی کەژ و لێڕ و چەما شینە
بەڵام هاواریان کورتە،
ئەگەر ژین وایە، لەعنەت بێ لە هەرچی پێی دەڵێن ژینە
جریوەی مەل لە گۆماوی شەوەزەنگا،
لەگەڵ هاواری من خنکا
بە پەنجەی ئاسنینی دێوی شادیکوژ
تەواوی تێلەکانی سازی دڵ قرتان
تەوژمی شادیفەوتێنی کزەی زریان،
شەمی هیوای گەلی کووژاند،
هەزاران داخی بێئامان،
دڵی برژاند، دڵی برژاند
لە جەرگی تاریکیدا بەزمی شەیتانە
کە ئەمشۆ مەستی سەرکەوتن خەریکی بادە نۆشانە
ئەوا سەرگەرمی کەیفە و هاوپیاڵەی وی
نێڕۆنی ئەم سەدە سەددامی خوێنڕێژە
کە ڕووحی ئاتیلا، چەنگیز، نێڕۆن، هیتلێر،
لە نێو ئێسک و پڕووسکی گەندەڵی ئەو داوەڵە بێدەنگ و داماوە
خەریکی سرتەسرتن، جووڵەجووڵیانە
منی ڕێبوار،
دەپێوم ڕێ بەرەو پێوار
بەڵام هەیهات،
کە دیواری شەوم پۆڵایە، ئەستوورە،
هەتا چاو بڕ دەکا دنیایەکی ڕەشپۆشی بێنوورە
لەپڕ دەنگێکی هیوادەر
دڵی هیوا لە دەس داوان دەبووژێنێ،
کڵی دنیا دەلەرزێنێ،
دەنەڕڕێنێ:
ئەتۆ سەددام! ئەی فاشیست! ئەی خوێنڕێژ!
نەما باوت
لە نێو کوورە مرۆ سووتێنەکەتدا چیدی ناتوانی
گەلی کوردی بسووتێنی
دەگوڕڕێنێ:
ئەتۆ سەددام! نێڕۆنی ڕووڕەشی مێژوو!
ئەتۆ چیدیکە ناتوانی،
لەبەر دڵخۆشیی ئەربابانی خوێنخۆرت
وڵاتی ئێمە ئاگر دەی
هەتا جارێکی دی شێعری گڕی ئاگر بخولقێنی
هەموو لا مات و خاپوورە،
ژیان تاڵە،
شەوە زاڵە،
بەڵام ئاسۆی ژیان ڕوونە
کە کاتی هاتنی ڕۆژە و زەمانی شەو بەسەرچوونە