زەردەشت

از کتاب:
گوناهـ
اثر:
علی حسنیانی (1939-1992)
 2 دقیقه  1043 مشاهده
خاڵۆ ڕێبوار وەکوو کەس نەدەچوو:
چاوەکانی دەدرەوشانەوە وەک ئەستێرە،
وتەکانی هەموو ڕێک و پتەو و بێ وێنە،
ڕەوت و ئاکاری پیاوانە و مەند،
ڕوومەتی نوورانی،
بۆ گزینگ ئاوێنە
چاوی گێڕا لە زەمەند و زەنوێر،
چ نەبوو بێجگە لە دەشتێکی ڕەقەن
ڕوانییە کانی و جۆگە و ئەستێر،
کانیاو کوێر ببوون،
جۆگەلە خوێنی لە ڕەگدا دەگەڕا،
گۆل و ئەستێرک هەموو وشک و برینگ
 
خاڵۆ ڕێبوار گوتی:
کوا؟ لە کام شوێنە ئەدی ئاگری ئاگردانان؟
شەرمەزار بوونەوە گشت
کوڕەساویلکە گوتی:
هەموو لا ئاگرە، دوو ڕۆژ لەمە بەر،
گوندی ئێمە گڕی گرت
تەرمی زارۆ و ژنیش ڕادە بەدەر،
کەوتە نێو کۆڵانان
ژن هەموو کۆرپە لە ئامێز و کچیش هەگبە لە پشت
 
خاڵۆ ڕێبوار گوتی:
ئاگری پاکی ئەهوورام دەوێ
هەر ئەوەی ڕۆژێ لە «ئاتوور گوشەسبمکان»،
ڕۆژێکی دیکە لە لووتکەی «دمدممکان»
یا لە «ئاگریمکان»ی پیرۆز،
یا لە کێوی «نەکەرۆزمکان»،
یا لە قوللەی «ئاسۆسمکان»
یا لە تیغەی «زاگڕۆسمکان»
یا لە دوندی «شاهۆمکان»
لە چیای «زمناکۆمکان»،
لە «کەرەفتوومکان»
لە کەژی «داڵاهوومکان»،
شەوەزەنگ و شەوە و دێوی شەوی ڕاو دەنا
یەک گوتی: کێی ئەتۆ؟
خاڵۆ ڕێبوار «ئەڤێستااعلام»ی دایە
ئارەقەی شەرم ڕژا
 
خاڵۆ ڕێبوار گوتی:
ڕێگەتان لاڕێیە
ڕێیەکی دیکە دیارە کە بەرەو هەورازە
خاڵۆ ڕێبوار گوتی:
من دەچم بۆ «شەنگارمکان»