زەردەشت

لە کتێبی:
گوناهـ
بەرهەمی:
عەلی حەسەنیانی (1939-1992)
 2 خولەک  1039 بینین
خاڵۆ ڕێبوار وەکوو کەس نەدەچوو:
چاوەکانی دەدرەوشانەوە وەک ئەستێرە،
وتەکانی هەموو ڕێک و پتەو و بێ وێنە،
ڕەوت و ئاکاری پیاوانە و مەند،
ڕوومەتی نوورانی،
بۆ گزینگ ئاوێنە
چاوی گێڕا لە زەمەند و زەنوێر،
چ نەبوو بێجگە لە دەشتێکی ڕەقەن
ڕوانییە کانی و جۆگە و ئەستێر،
کانیاو کوێر ببوون،
جۆگەلە خوێنی لە ڕەگدا دەگەڕا،
گۆل و ئەستێرک هەموو وشک و برینگ
 
خاڵۆ ڕێبوار گوتی:
کوا؟ لە کام شوێنە ئەدی ئاگری ئاگردانان؟
شەرمەزار بوونەوە گشت
کوڕەساویلکە گوتی:
هەموو لا ئاگرە، دوو ڕۆژ لەمە بەر،
گوندی ئێمە گڕی گرت
تەرمی زارۆ و ژنیش ڕادە بەدەر،
کەوتە نێو کۆڵانان
ژن هەموو کۆرپە لە ئامێز و کچیش هەگبە لە پشت
 
خاڵۆ ڕێبوار گوتی:
ئاگری پاکی ئەهوورام دەوێ
هەر ئەوەی ڕۆژێ لە «ئاتوور گوشەسبشوێن»،
ڕۆژێکی دیکە لە لووتکەی «دمدمشوێن»
یا لە «ئاگریشوێن»ی پیرۆز،
یا لە کێوی «نەکەرۆزشوێن»،
یا لە قوللەی «ئاسۆسشوێن»
یا لە تیغەی «زاگڕۆسشوێن»
یا لە دوندی «شاهۆشوێن»
لە چیای «زمناکۆشوێن»،
لە «کەرەفتووشوێن»
لە کەژی «داڵاهووشوێن»،
شەوەزەنگ و شەوە و دێوی شەوی ڕاو دەنا
یەک گوتی: کێی ئەتۆ؟
خاڵۆ ڕێبوار «ئەڤێستاناوی تایبەت»ی دایە
ئارەقەی شەرم ڕژا
 
خاڵۆ ڕێبوار گوتی:
ڕێگەتان لاڕێیە
ڕێیەکی دیکە دیارە کە بەرەو هەورازە
خاڵۆ ڕێبوار گوتی:
من دەچم بۆ «شەنگارشوێن»