وا دیارە ڕەسم و قانوونێکی دەوران دادەنێ
از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
3 دقیقه
1355 مشاهده
وا دیارە ڕەسم و قانوونێکی دەوران دادەنێ
کوردی ئێمە گەردشی گەرمێن و کوێستان دادەنێ
ئەی ئەمیری کوردەکان بۆ ئێوە عەیبە و شوورەیی
حیزەکی وەک –∪––/–∪––متن نامشخص دادەنێ
بۆ کەیە نامووس و عار و بۆ چییە ئیمان و دین
خاچ و ئینجیلی لە جێی تەفسیر و قورئان دادەنێ
هەر کە تاجی نایە سەر تەختی لە کوردستان دەبێ
خەرج و پیتاکی لە سەر گۆران و سۆران دادەنێ
مەدرەسە دەیکاتە جێی قیسیس و ڕەهبان و کەشیش
بانگە ناقووسی، لە تەکیەش پیری مەتڕان دادەنێ
بۆ ئیهانەت کامی ساحیب عیززەتە عەزلی دەکا
بۆ ڕەزیلی جووتیاری خۆی و گاوان دادەنێ
هەم لە جێی بەگزادەکان و جێی فڵان ئیبنی فڵان
بۆ ڕیاسەت سەربەسەر ئەلقابی ––متن نامشخص دادەنێ
هەر لە پاش چەند ساڵی تر تەسخیری بەغدادمکانیش دەکا
شارەزووراعلامی قشڵەیە، دەببۆ لە باباناعلام دادەنێ
باغ و ڕاغی بولبولە دەیکاتە جێی زاغ و زەغەن
گورگ و مام ڕێوی لە بێشە و لانی شێران دادەنێ
خانەتان وێران دەکا قەسر و قوسووری لێ دەکا
بۆ ئەمەی نەچنە عەجەم ئێڵچی لە تارانمکان دادەنێ
بۆ کوڕی چاک و کچی شیرینێ ڕای کێشێ بە زۆر
کوللی شار و دێهکەدە جاسووسی پەنهان دادەنێ
تا بزانێ کێ نوێژی کرد و ڕۆژووی گرتووە
بۆ سیاسەت کردنی پەنجا نیگەهبان دادەنێ
تا وەها بێ ئیتتیفاقی و سەرکەشی بێ شێوەتان
تاجی کیبر و نیخوەت و غیرەت لە سەرتان دادەنێ
شارەزای ئەحواڵمانە –∪–متن نامشخص بێگانە نین
داغی سەد ساڵی هەیە ئەمڕۆ لە کوردان دادەنێ
خزمە بەسیە، تێ بگەن هەر بایە قەولی –∪–متن نامشخص
شاهی ئێراناعلام ڕادەکا سوڵتانی تووراناعلام دادەنێ
ئیستە مەعلووم بوو ∪––/–∪––/–∪–متن نامشخص
زاهیرەن هەر کامیان تاعەت دەکا، نان دادەنێ
ڕێگر و حیز و دزە، ژن هەڵگر و ماڵانبڕە
فایدەی چی نێوی کونیەی خۆی موسوڵمان دادەنێ
وا دەزانێ قەومی خۆی وەک دایە بەر شیر و تفەنگ
قەسری دین ئاوا دەکا، بونیادی ئیمان دادەنێ
عەقڵەکی خوا داویە، گەر پیرەژن سەرفی بکا
دەستی ڕۆستەماعلام با دەدا، تووران لە ئێران دادەنێ
ئیستەکێ ئەییامەکە هەر میللەتێ هیممەت بکا
مووری بێ مایە لەسەر تەختی سولەیماناعلام دادەنێ
بەیتی حاجیتخلص چونکە ئەفسانەی تورکبازی نییە
زۆر وەڕینە، با وجوودی دوڕڕ و مەرجان دادەنێ
سایلێکی مەککەاعلامیی دێت و بە مەکتووبی درۆ
حیشمەتێک پەیدا دەکا، ماڵی فراوان دادەنێ
گەورە دەیخوێنێتەوە، هەم بەچکە دەینووسێتەوە
بەیتەکانی من لە گۆشەی تاقی نیسیان دادەنێ
بیست و سێ بەیتە قەسیدەم هەر کەسێ گوێی لێ بکا
پێ لە سەر تاقی مەهـ و ئەیوانی کەیوان دادەنێ