حەبیبی جان لە سەر چی ئەم ڕق و کینە هەتا کەی بێ

از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
 1 دقیقه  1236 مشاهده
حەبیبی جان لە سەر چی ئەم ڕق و کینە، هەتا کەی بێ
بفەرموو دەنگی ساز و نەغمەیی موتریب، نەوای نەی بێ
بەری بوو دڵ لە عالەم تا لە نێو زولفت موقەییەد بوو
ئیتر فەڕشی حەیات و خۆشی یەکبارە دەبا تەی بێ
بە بادم دا دڵ و دین عاقیبەت بۆ بادەیی چاوت
دەمێکە توشنەیی هیجرم، بڵێن بادەی پەیاپەی بێ
لە نەزعی دەردی فیرقەت جانی زارم قەت خەلاس نابێ
مەگەر لەم کەوسەری لێوە، بڵێ بۆ خەستە با مەی بێ
لە بەر سێوی جەمالت حەق نیە تەنها منم مەحرووم
یەکێ لەیموون و یەک نارنجە، بۆ حاجیتخلص مەگەر بەی بێ