وا دیارە ڕەسم و قانوونێکی دەوران دادەنێ
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
3 خولەک
1376 بینین
وا دیارە ڕەسم و قانوونێکی دەوران دادەنێ
کوردی ئێمە گەردشی گەرمێن و کوێستان دادەنێ
ئەی ئەمیری کوردەکان بۆ ئێوە عەیبە و شوورەیی
حیزەکی وەک –∪––/–∪––دەقی نائاشکرا دادەنێ
بۆ کەیە نامووس و عار و بۆ چییە ئیمان و دین
خاچ و ئینجیلی لە جێی تەفسیر و قورئان دادەنێ
هەر کە تاجی نایە سەر تەختی لە کوردستان دەبێ
خەرج و پیتاکی لە سەر گۆران و سۆران دادەنێ
مەدرەسە دەیکاتە جێی قیسیس و ڕەهبان و کەشیش
بانگە ناقووسی، لە تەکیەش پیری مەتڕان دادەنێ
بۆ ئیهانەت کامی ساحیب عیززەتە عەزلی دەکا
بۆ ڕەزیلی جووتیاری خۆی و گاوان دادەنێ
هەم لە جێی بەگزادەکان و جێی فڵان ئیبنی فڵان
بۆ ڕیاسەت سەربەسەر ئەلقابی ––دەقی نائاشکرا دادەنێ
هەر لە پاش چەند ساڵی تر تەسخیری بەغدادشوێنیش دەکا
شارەزوورناوی تایبەتی قشڵەیە، دەببۆ لە بابانناوی تایبەت دادەنێ
باغ و ڕاغی بولبولە دەیکاتە جێی زاغ و زەغەن
گورگ و مام ڕێوی لە بێشە و لانی شێران دادەنێ
خانەتان وێران دەکا قەسر و قوسووری لێ دەکا
بۆ ئەمەی نەچنە عەجەم ئێڵچی لە تارانشوێن دادەنێ
بۆ کوڕی چاک و کچی شیرینێ ڕای کێشێ بە زۆر
کوللی شار و دێهکەدە جاسووسی پەنهان دادەنێ
تا بزانێ کێ نوێژی کرد و ڕۆژووی گرتووە
بۆ سیاسەت کردنی پەنجا نیگەهبان دادەنێ
تا وەها بێ ئیتتیفاقی و سەرکەشی بێ شێوەتان
تاجی کیبر و نیخوەت و غیرەت لە سەرتان دادەنێ
شارەزای ئەحواڵمانە –∪–دەقی نائاشکرا بێگانە نین
داغی سەد ساڵی هەیە ئەمڕۆ لە کوردان دادەنێ
خزمە بەسیە، تێ بگەن هەر بایە قەولی –∪–دەقی نائاشکرا
شاهی ئێرانناوی تایبەت ڕادەکا سوڵتانی توورانناوی تایبەت دادەنێ
ئیستە مەعلووم بوو ∪––/–∪––/–∪–دەقی نائاشکرا
زاهیرەن هەر کامیان تاعەت دەکا، نان دادەنێ
ڕێگر و حیز و دزە، ژن هەڵگر و ماڵانبڕە
فایدەی چی نێوی کونیەی خۆی موسوڵمان دادەنێ
وا دەزانێ قەومی خۆی وەک دایە بەر شیر و تفەنگ
قەسری دین ئاوا دەکا، بونیادی ئیمان دادەنێ
عەقڵەکی خوا داویە، گەر پیرەژن سەرفی بکا
دەستی ڕۆستەمناوی تایبەت با دەدا، تووران لە ئێران دادەنێ
ئیستەکێ ئەییامەکە هەر میللەتێ هیممەت بکا
مووری بێ مایە لەسەر تەختی سولەیمانناوی تایبەت دادەنێ
بەیتی حاجیناسناوی ئەدەبی چونکە ئەفسانەی تورکبازی نییە
زۆر وەڕینە، با وجوودی دوڕڕ و مەرجان دادەنێ
سایلێکی مەککەناوی تایبەتیی دێت و بە مەکتووبی درۆ
حیشمەتێک پەیدا دەکا، ماڵی فراوان دادەنێ
گەورە دەیخوێنێتەوە، هەم بەچکە دەینووسێتەوە
بەیتەکانی من لە گۆشەی تاقی نیسیان دادەنێ
بیست و سێ بەیتە قەسیدەم هەر کەسێ گوێی لێ بکا
پێ لە سەر تاقی مەهـ و ئەیوانی کەیوان دادەنێ