شەهی خوسرەومیسالم قەسرشیرین تەرک نەکا چاکە
از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
1 دقیقه
1061 مشاهده
شەهی خوسرەومیسالم قەسرشیرین تەرک نەکا چاکە
وەکوو فەرهاد ئەمن بۆ ئەو دەروونی سینەکەم چاکە
لە دەرماڵی خودادا شافیعم بۆ مانەوەی قەسری
شەهی تەختی لَعَمرُكعربی سەرفەرازی تاجی لَولاكعربیە
لە غەوسی ئەعزەماعلام و سوڵتانی جەمعی ئەولیا هیممەت
دەخوازم تا کە جێگیر بێ لە قەسر ئەو عونسوورە پاکە
محەممەد تاهیری ئەجوەد، نەتیجەی حەیدەر و ئەحمەد
کە باری دوڕڕی لا بەردە کە کۆگای زێڕی لا خاکە
ئومێدم تۆی خودایا بێ غوبار بێ ئایەتی سینەی
بە نووری ئەو شەوی بەختم بە عەینی ڕۆژی ڕووناکە
قوڵی فرمێسکی من وەک جۆشی سینەی خاکەکەی قەسرە
خودایا ڕەحمەتێ بەم دار و بەرد و خار و خاشاکە
کە سووتام وەک شەم و تاهیرتخلص وەکوو پەروانە چاک برژام
مەکانم بەزمی مەحبووبە مەقامم فەوقی ئەفلاکە