شەهی خوسرەومیسالم قەسرشیرین تەرک نەکا چاکە
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
1 خولەک
1060 بینین
شەهی خوسرەومیسالم قەسرشیرین تەرک نەکا چاکە
وەکوو فەرهاد ئەمن بۆ ئەو دەروونی سینەکەم چاکە
لە دەرماڵی خودادا شافیعم بۆ مانەوەی قەسری
شەهی تەختی لَعَمرُكعەرەبی سەرفەرازی تاجی لَولاكعەرەبیە
لە غەوسی ئەعزەمناوی تایبەت و سوڵتانی جەمعی ئەولیا هیممەت
دەخوازم تا کە جێگیر بێ لە قەسر ئەو عونسوورە پاکە
محەممەد تاهیری ئەجوەد، نەتیجەی حەیدەر و ئەحمەد
کە باری دوڕڕی لا بەردە کە کۆگای زێڕی لا خاکە
ئومێدم تۆی خودایا بێ غوبار بێ ئایەتی سینەی
بە نووری ئەو شەوی بەختم بە عەینی ڕۆژی ڕووناکە
قوڵی فرمێسکی من وەک جۆشی سینەی خاکەکەی قەسرە
خودایا ڕەحمەتێ بەم دار و بەرد و خار و خاشاکە
کە سووتام وەک شەم و تاهیرناسناوی ئەدەبی وەکوو پەروانە چاک برژام
مەکانم بەزمی مەحبووبە مەقامم فەوقی ئەفلاکە