بە تاڵی بۆچ لە شاری قەسری شیرین دەربچێ یارم

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 1 خولەک  808 بینین
بە تاڵی بۆچ لە شاری قەسری شیرینناوی تایبەت دەربچێ یارم
دەخیلە غەوسی ئەعزەم هیممەتی خۆت کە مەدەدکارم
کزەی سۆزی هەناسەی سەرد و گەرمی ئاگری داخم
زەلیلی دەستی بێگانەم ئەسیری بەندی ئەغیارم
شکاوە شووشەکەی خاتیر بە بەردی تەعنی بەدخوازم
تکاوە قەترەکەی حورمەت بە ئاوی تاڵی گوفتارم
ئەمان لافاوی فرمێسکم نەکا خانەی ئەمەل کاول
دەخیلە بای هەناسەم با نەبا ئەوراقی ئاسارم
بەسە یاری جەفای مەحبووب و تانەی هەرکەس و ناکەس
خودایا هیجری قیبلەم با نەبێتە ڕەنج و سەربارم
لە قاپی ڕەحمەتی تۆدا بە پەستی بەرزە لاڵەی من
ئیلاهی من جەفاپیشەم خودایا من گوناکارم
بە حەققی ئەو کەسەی وا جورعەنۆشی بەزمی لَولاكعەرەبیە
دەروون چاکم دەسا ڕەحمێ بە حاڵی خەستە و زارم
ئەمن بێ حورمەتم خۆت حورمەتی دۆسانی خۆت بگرە
لەبەر خواری و زەلیلی دۆستی تۆ من بەرزە هاوارم
محەممەد تاهیری تاهیرنەسەب ها قەلبی غەمبارە
منیش تاهیر لە چاوان بۆ غەمی ئەو ئەشکی خوێنبارم