گیانم بە فیدای سینەیی سەدچاکی مەدینە

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 1 خولەک  1589 بینین
گیانم بە فیدای سینەیی سەدچاکی مەدینە
جێی جیلوەیی ڕەوزەی شەهی لَولاكعەرەبیی مەدینە
بۆ دیدەیی دڵ باعیسی ئەنواری هودایە
یەک زەڕڕە لە كحل البصرعەرەبیی خاکی مەدینە
لای عاریفی کامیل نییە سەد جەننەتی مەوعوود
خۆشتر لە بەهەشتی خەس و خاشاکی مەدینە
چاوی من و تۆ کوێرە مەگەر ئەهلی کەرامەت
چاو دینی بگاتە حەدی ئیدراکی مەدینە
ئەستوونەیی حەننانەت ئەگەر بیستووە ڕاسە
ئەو شاهدە بۆ قەلبی شەعەفناکی مەدینە
وا چاکە بکەم سینەیی خۆم چاک بە زاری
بگریم و بڵێم دەستی من و چاکی مەدینە
هەر زەڕڕە لە یەسریب فەلەکێکە بە فەخامەت
ڕۆحم بە فیدای گەردشی ئەفلاکی مەدینە
ڕەوزەی وەکوو فیردەوسی شەهەنشاهی ئولولعەزم
مەشحوور نە لە جێی بۆسەیی ئەملاکی مەدینە
بۆ نووری دڵی ئەهلی بەسیرەت نییە تاهیرناسناوی ئەدەبی
دەرمانێ وەکوو مەنزەری ڕووناکی مەدینە