مەزرەعەی دڵ تینووە بەحری فتووەت هیممەتێ

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 1 خولەک  928 بینین
مەزرەعەی دڵ تینووە بەحری فتّوَتعەرەبی هیممەتێ
هەڵکە بارانی کەرەم ئەی هەوری ڕەحمەت هیممەتێ
ئەی سرووری خاتری وشک و حەزینی پڕ خەفەت
ئەی نیشاتی ڕۆحی پڕ زووخاڵی میحنەت هیممەتێ
خاسیر و پێ کۆدەقی نائاشکرا و دەس ئەوساندەقی نائاشکرا بێ سەر و سامان و پەست
لێوبەبار و موفلیسم خاوەندی هیممەت هیممەتێ
شەیبەتم شێوەی سیاکاری شەبابە و ڕوومەتم
لۆچی ئەعمالی قەبیحە کاتی ڕەئفەت هیممەتێ
سەوزەکەی هەردەی دەروون وشکی سیاساڵی غەمە
سروەکەی فەیزی ئەزەل تاوی سەعادەت هیممەتێ
وەختی مەستی و وەجدە کاتی ڕەقس و نەعرە و شادییە
نەشئەکەی سەهبای حەقیقی جامی وەحدەت هیممەتێ
قادریی ئەسڵم، سەگی دەرماڵی عەبدولقادرناوی تایبەتم
ڕەحمەتێ شەهبازەکەی سەردەستی قودرەت هیممەتێ
با نەبم خوێڕی و گەڕ و ڕێزەخوەری دەرماڵی کەس
ئەی شەهەنشای تەختی مەجد و نوور و عیززەت هیممەتێ
تۆ عەزیزی بارەگاهی زولجەلال و من زەلیل
با خەلاس بێ تاهیریناسناوی ئەدەبی مەحزوون لە مکبەتدەقی نائاشکرا هیممەتێ