گیانم بە فیدای سینەیی سەدچاکی مەدینە
از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
1 دقیقه
1490 مشاهده
گیانم بە فیدای سینەیی سەدچاکی مەدینە
جێی جیلوەیی ڕەوزەی شەهی لَولاكعربیی مەدینە
بۆ دیدەیی دڵ باعیسی ئەنواری هودایە
یەک زەڕڕە لە كحل البصرعربیی خاکی مەدینە
لای عاریفی کامیل نییە سەد جەننەتی مەوعوود
خۆشتر لە بەهەشتی خەس و خاشاکی مەدینە
چاوی من و تۆ کوێرە مەگەر ئەهلی کەرامەت
چاو دینی بگاتە حەدی ئیدراکی مەدینە
ئەستوونەیی حەننانەت ئەگەر بیستووە ڕاسە
ئەو شاهدە بۆ قەلبی شەعەفناکی مەدینە
وا چاکە بکەم سینەیی خۆم چاک بە زاری
بگریم و بڵێم دەستی من و چاکی مەدینە
هەر زەڕڕە لە یەسریب فەلەکێکە بە فەخامەت
ڕۆحم بە فیدای گەردشی ئەفلاکی مەدینە
ڕەوزەی وەکوو فیردەوسی شەهەنشاهی ئولولعەزم
مەشحوور نە لە جێی بۆسەیی ئەملاکی مەدینە
بۆ نووری دڵی ئەهلی بەسیرەت نییە تاهیرتخلص
دەرمانێ وەکوو مەنزەری ڕووناکی مەدینە