عەجەب دەشتێکە مێرگاسە پڕی نەسرین و لالایە
تەعریفی مێرگاسە
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
5 دقیقه
923 مشاهده
عەجەب دەشتێکە مێرگاسەاعلام پڕی نەسرین و لالایە
مەکانێکی خۆش و ئەعلا وەکوو خولدی بەرین وایە
عەجەب دەشتێکی مەیدانە، جەمیعی باغ و بوستانە
مەکانی حوور و ویلدانە، بەهەشت ئاسا دڵارایە
عەجەب دەشتێکی ڕەنگینە، بە ڕەیحانە و بە نەسرینە
عەجەب قەسرێکی شیرینە، وەکوو باغی زوڵەیخایە
وەرن یاران تەماشا کەن، تەماشای مەجلیسی چا کەن
دەف و تەمبوورێ پەیدا کەن، لەبۆ ئەم بەزمی دارایە
تەماشا کەن لە گوڵزاری، لە مەحبووبانی گوڵزاری
لە بولبول بۆ ڕوخی یاری، چلۆن حەیران و شەیدایە
مەکانی عوشرەت و عەیشە، مەکانێکی فەرەحبەخشە
بەدائیم مەست و سەرخۆشە، کەسێ گەر وا لەوێدایە
تەماشا کەن لە بوستانی، گوڵی وەک لەعلی ڕوممانی
تەماشا کەن لە مەرجانی، چلۆن پەخشانی سەحرایە
مەکانی عوشرەت و شادی، مەکانی گەردن ئازادی
مەقامی کەیف و دڵشادی وەکوو مەیخانە ئاوایە
عەجەب خاکێکی نوورینە، مەکانی تەن بلوورینە
برووجی ماهـ و پەروینە، شەبیهی تاقی مینایە
عەجەب ئەرزێکی پڕ میسکە، لەگەڵ ئەرزی ئیرەم خوشکە
مەکانی عەنبەر و میشکە، میسالی خاکی تاتایە
بەدائیم بادەیی ئەحمەر، بە دەستی ساقیی سیمبەر
نەزیری مەجلیسی قەیسەر، شەبیهی بەزمی دارایە
کە بۆ مەخلووقی مێرگاسا وەکوو جەننەت بەهەشت دەرکا
لە مەخلووقانی بێهەمتا، نیشانەی لوتفی مەولایە
کە کانیلان و سارد ئاوە و بنەفشەزار و لاولاوە
عەجەب دڵگیر و خۆش ئاوە، مەقامی عەیشی دنیایە
چنار و ڕاهی زینوانە. قەریبی باغی ئاشانە
عوموومی سونبولستانە، نەزیری ڕۆح ئەفزایە
یەکێ دەروی سڵاوگانە، کڵاومەند و کلێتانە
جەمیعی ڕێی موسڵمانە، چ مسکین و چ پاشایە
بەڵێ ئەم باغ و بوستانە نەزەرگاهی حەبیبانە
فەرەحبەخشی دڵ و جانە، مەقامی گشت ئەتیببایە
وەرن تێر بن لە سەیرانی، لە سەروی عەرعەر و بانی
بکەن مەدح و سەناخوانی، بڵێن یا غەوسی بەغدایە
تەماشا کەن لە ئەنهاری، وەکوو تەسنیمە جۆباری
لە چەشمەی گەر دەبێ جاری، دەڵێی شەهدی موسەففایە
عەجەب سەرچەشمەیی جانە، مەکانی دوڕڕ و مەرجانە
شیفایی جەمعی دەردانە، وەکوو ئاوی بەقا وایە
بە سەردی هەر دەڵێی بەفرە، بە ڕەنگی هەر وەکوو خەمرە
بە تەعمی هەر وەکوو شەکرە، عەجایب نەشئە بەخشایە
بە هەیئەت چەشمەیی کەوسەر، لە دەوری عەرعەر و ئەستەر
مەکانی لالە و شەشپەڕ، مەقامی ئاڵ و واڵایە
لە لایێ لالەیی حەمرا، لە لایێ نەرگسی شەهلا
لە لایێ سەبزەیی غەبرا، هەموو نەعنا و مینایە
لە لایێ باغ و بوستانە، لە لایێ خەیمە هەڵدانە
لە لایێ بەزم و سەیرانە، لە لایێ بادە پەیمانە
لە لایێ بەزمی شاهانە، لە لایێ بەزمی خووبانە
لە لایێ بەزمی شۆخانە، میسالی عیدی پاشایە
لە لایێ نەوجوانانە، لە لایێ نەوعرووسانە
لە لایێ نەونەمامانە، لە لایێ ماهی سیمایە
لە لایێ باغی ڕەیحانە، لە لایێ سێو و ڕوممانە
لە لایێ مورغی حەیرانە، کە ئاوازی هووەیدایە
لە لایێ چایی گێرانە، لە لایێ هەر چراخانە
لە لایێ بەزمی ڕەندانە، سەدا و ئاوازی گۆیایە
لە لایێ بەزمی تورکانە، لە لایێ گەوهەر ئەفشانە
لە لایێ مەی لە مەیدانە، لە لایێ ساقی شەیدایە
لە هەر چی تۆ تەسەوور کەی، لە هەرچی تۆ تەفەککور کەی
لە هەرچی تۆ تەنەززور کەی، لەوێ یەکسەر موهەییایە
عەجەب دەشتێکی دڵگیرە، مەکانی سێو و هەنجیرە
کە خاکی عەینی ئیکسیرە، مەکانی عەتری بیزایە
عەجەب جایێکە مێرگاسا، میسالی گومبەدی مینا
نییە ئەسڵەن مەقامی وا، لە نوقسانی موبەڕڕایە
عەجەب دەشتێکی ڕاوەندە، بە سابات و سەکۆ بەندە
خۆش و دڵگیر و خورسەندە، مەزیلی دەرد و غەمهایە
عەجەب دەشتێکە شین ڕەنگە، دوڕ و لەعل و گوڵ و سەنگە
بە میسلی تاقی مەی ڕەنگە، لە ڕەنگی چەرخی خەزرایە
بیحەمدیللا هەموو ئەکمەل، هەموو شیرین لەب و ئەفزەل
هەموو زیباڕوخ و ئەجمەل، وەکوو ئەهلی بیارایە
جیهان مەعموورە بەو جێگە، دڵیش مەجبوورە بەو جێگە
کە چون پڕ نوورە ئەو جێگە، لەبۆ وی شێت و شەیدایە
بەڵێ جێگەی سولەیمانە، نەزەرگەی شاهی سوڵتانە
سەراسەر پڕ لە خووبانە، بەڵێ، بێ میسل و هەمتایە
مەکانی شەیس و جەرجیسە، مەقامی حەمد و تەقدیسە
مەکانی دەرس و تەدریسە، نەزیری میسر و بەغدایە
عەجەب خاکێکی *****متن نامشخص عەجەب خاکێکی مەسعوودە
مەکانی سەندەلی و عوودە، وەکوو باغی سەمەن وایە
منم گەر وا لە بێتووشا، شکست و خار و بێتۆشە
دڵم پڕ تاب و پڕ جۆشە، دەڵێی گێژابی دەریایە
عەجەب باغێکە ئەو باغە، محەممەد سینە پڕداغە
مەکانی گەر قەرەداغە، دەڵێی دائیم لەوێدایە
دڵیش گەر وا لەوێ ئێستا، بەخۆرایی نییە وەڵڵا
شکەنجی توڕڕەیی لەیلا، لەبۆ مەجنوونی شەیدایە
لەبەر سایەی درەختانی، نەبینی شەمسی نوورانی
وەرە گەر تۆ قسەزانی، بکە تەعریفی ئەو جایە
تەماشا ئەرغەوانانی، تەماشا کە گوڵاڵانی
تەماشا گوڵبەهارانی، بەدائیم چەتری هەڵدایە
تەماشا زەڕڕی تێزابی، تەماشا دوڕڕی خۆشابی
تەماشا سەروی تێرابی، شەبیهی زوڵفی ڕەعنایە
چ حاجەت وەسفی ئەو جێگا، ویساڵیتخلص تۆ بکەی ئینشا
نیشانەی وەسفی مێرگاسا، لەسەر ئیسمی موسەممایە