لەم قەریە تەماشا کە لە قەسر و لە وەتاغی

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 1 دقیقه  629 مشاهده
لەم قەریە تەماشا کە، لە قەسر و لە وەتاغی
نییەمتن نامشخص شارێ لە جیهاندا بە میسلی قەریەیی باغی
شەیدایە هەموو کەس وەکوو بولبول لە جیهاندا
بۆ نێرگسی بوستانی و بۆ غونچەیی باغی
میزماری چەمەنزارە وەکوو خولدی بەرینە
بەم نەوعە کە پشکووتووە یەکسەر گوڵەباغی
سوبحانە تەماشا کە لە مەسنووعی ئیلاهی
لەم میوەیی شاماتە و لەم سێبی موراغی
دەورانییە پەروانەسیفەت عالەمی دونیا
بۆ مەجلیسی مەیخانە و بۆ شەمع و چراغی
ئەم باغە چو مەیخانە کە پڕ بەزم و نەوایە
گوێ بگرە تۆ یەکبار لە ئاواز و کوڵاغی
بڕوانە ویساڵیتخلص کە نەما نووری جەماڵی
سەد حەیف کە لەم باغە نەما شەوق و دەماغی
هەر کەس کە لە ئەشعاری تۆ بێت و ببینێ
مەعلوومە دەزانێ کە ئەتۆ هەر قەرەداغی