شەو و ڕۆژ من بە چاوی ئەشکباری
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
2 دقیقه
762 مشاهده
شەو و ڕۆژ من بە چاوی ئەشکباری
ئەڕێژم ئەشک وەک هەوری بەهاری
لە هەردوو چاوەی دیدەم تەماشا
چلۆن خوێن دێتە خوار وەک ئاوی جاری
بە دائیم چاوەڕوانم بۆ مولاقات
لەسەر ڕێگا بە دیدەی ئینتیزاری
وەها شەیدا بوو دڵ بۆ دیدەنی یار
نەمابوو سەبر و ئارام و قەراری
لە عەشقی یار شەو تاکوو بەیانی
دڵ ئەیناڵان بە ناڵینی هوزاری
لە ناکاوێ بە گوێما ئاشنا بوو
کە هاتوون جەمعی یاری گوڵعوزاری
مەشامم پڕ بوو یەکبارە بە بۆیی
نەویدی ئێوە وەک نافەی تەتاری
منیش فەورەن بە حاسڵ بوونی مەقسوود
بەجێم هێنا کەمالا حەمدی باری
تەمننامە لە قاپی شاهی والا
ببن موسنەدنشینی حوکمداری
ئیلاهی هەر بە کامی ئارەزوو بن
نەبینن قەت شەوی بێ ئیقتیداری
بە شیرین قاسدێکا ناردبووتان
بە وەجهی مەرحەمەت بەعزێ دیاری
بە دەستی من گەیی ئینعامی ئێوە
قبووڵم کرد بە تاجی ئیفتیخاری
ئەوا مەعلووم بوو لوتفی ئێوە بۆ من
کە ئێستەش وایە وەک جاران ئەباری
ئیلاهی هەر بمێنن بۆ غەریبان
کە ڕاست و موخلیسن وەک یاری غاری
لە نێو چاوانی پاک و ڕەوانی ئێوە
یەکایەک دیارە ئاساری کیباری
لزووم ناکا بە تەعریف ئەی ویساڵیتخلص
نیە موحتاجی ئەنگوشت مانگی دیاری