ئەی نەسیمی سوبحدەم بیستوومە یار هاتۆتە شار
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
2 دقیقه
912 مشاهده
ئەی نەسیمی سوبحدەم بیستوومە یار هاتۆتە شار
قاسدی چاتر لە تۆ دەست ناکەوێ خدمەتگوزار
هەیچ مەوەستە تا دەگەیتە بەردەمی مەنزڵگەهی
ئیشتیاق و ئارەزووی زۆرم بکە تەبلیغ بە یار
پێی بڵێ زۆر زۆر سەلام و ئەدعیە خێرم هەیە
خاتری بۆ ڕۆژی ڕووت بەینێکە زارە و بێ قەرار
قامەتی سەروت نومایان گەر نەکەیت قومری سیفەت
ڕۆحی شیرینم لەلا زۆر تاڵ ئەبێ وەک زەهری مار
هەر وەکوو پەروانە بۆ شەمعی ڕوخت سووتاوە دڵ
مەر ویساڵی تۆ بکا سارێژی برینی زامدار
دائیمەن مەجنوون سیفەت، سەحرانەوەردی چاوی تۆم
بێ نیگاهی دیدەیی لەیلا، حەیات لێم بووەتە بار
بولبول ئاسا دائیمەن ئەفغان و نالە و گریەمە
وا بزانم بۆ گوڵی ڕوخساری تۆیە ئینتیزار
ڕۆژی عوزرات گەر لەژێر هەوری فیراقا دەرنەخەیت
وامیق ئاسا ڕۆح لە دەستم دەردەچی وەک ئاوی پار
زۆر دەمێکە چاوەڕوانی قاسدی پشدەراعلام ئەکەم
تا عەیان بێ سیححەتت بۆ تەسلیەی قەلبی نەزار
ناگەهـ ئەمڕۆ کاغەزێکم هاتە دەست و خوێندمەوە
چونکە موشەععەر بوو بە لوتفی تۆ فەرەح باری بەبار
با لە قەعری بەحری فرمێسکا نەبم ئێتر غەریق
قەت لە کەشتی وەسڵەکەت طوربیدمتن نامشخص مەیلیە بێتە کار