بێ عەتری گوڵت بولبولی دێوانە بڵێ چی

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 1 دقیقه  675 مشاهده
بێ عەتری گوڵت بولبولی دێوانە بڵێ چی؟
بێ شەمعی ڕوخت کۆششی پەروانە بڵێ چی؟
بێ زینەتی شمشادی قەد و قامەتی بەرزت
جیلوەیی حوسن و لەنجەیی جانانە بڵێ چی؟
بێ شوعلەیی خورشیدی خەت و گەردنی سافت
فانۆس و چرایی شاهانە بڵێ جی؟
تا چاوی خومارت سەبەبی ڕاحەتی دڵ بێت
ئاوازی نەی و نایی، لە مەیخانە بڵێ چی؟
بێ کۆششی سەیری حەرەمی کەعبەیی حوسنت
دەروێش و هەموو ساکنی بتخانە بڵێ چی؟
بۆ ماچی دەمی تۆیە دڵی عاشقی مسکین
وا خەستە و غەمگین و پەرێشانە، بڵێ چی؟
لەو فەسڵەوە دوورە لە گولستانی ویسالت
دڵ مات و مەلوول کەوتووە، بێ جانە بڵێ چی؟
بێ جامی ویساڵی تۆ، زەمانێکە ویساڵیتخلص
مەجنوون و سەراسیمە و عوریانە بڵێ چی؟