ئەی موعەتتەرسازی جەمرەی بێنی و قەسری دەماغ

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 1 دقیقه  775 مشاهده
ئەی موعەتتەرسازی جەمرەی بێنی و قەسری دەماغ
بۆ کوڵی زارت نزارە ئەم هوزارەی دوڵەباغ
زەڕڕەیە گەر تابی ڕووی ئافتابت دەرکەوێ
زەڕڕەئاسا دڵ لەجێ ڕەخشان ئەبێ وەک شەوچراغ
بۆ نیگاهێ ناکەیە ئەم سینەیی سووتاومە
چون لە دووری تۆیە ڕەش بوو میسلی لالە پڕ لە داغ
ئاتەشی میهرت لە کوورەی هەر دەروونێکا بێ
نامێنێ ئارام و سەبر و ڕاحەتی قەلب و فەراغ
قوڕ بەسەر دانا کە ئەمڕۆ هەر بەشی جەور و هەمە
خۆشی بۆ نادانە دائیم وا لەنێو قەسر و وتاغ
هەر وەکوو بینای وجوودی ئەهلی دڵ چەرخێ کە بوو
هەر لە سەر تا پا تەماشا چا بە غم کردی سواغ
باغ و بوستان بوو لە ئەوەڵ جێگەیی ئەجدادی من
دوور لە حەق بێ هەر چی ئێمەی خستە جێی بووم و کەلاغ
گەرچی عاقڵ نی ویساڵیتخلص یەحتەمیل بێ بەش نەبی
چونکە وا مەعلوومە ئێستە بووی بە یاری کوند و زاغ