ئەی یار هەتا کەی لە فیراقت بە شب و ڕۆز

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 1 دقیقه  751 مشاهده
ئەی یار هەتا کەی لە فیراقت بە شب و ڕۆز
بگریم و بناڵم بە دڵی خەستەیی پڕ سۆز
ڕەحمێ کە بە من ئاخر ئەوا وەقتی فیراقە
وەعدەی کەرەمت داوە، بەهار و شەوی نەورۆز
ماتەڵ مەبە تۆ، بۆ زەرەر و نەقسی وجوودم
مەنعم مەکە با بێمە ڕەهی گەرد و گڵ و تۆز
هەرچەندە خەرامانی لە سەحنی چەمەن ئەمنیش
خورشیدی دیارم بە سیفەت هەمدەمی بەهرۆز
بەس بمکوژە بەو خەنجەری عاشق کوژی چاوت
بەس بمکە بە نیشانەی موژگانی جگەردۆز
ئیمڕۆکە کە تۆی شاهـ بکە مەیل و نیگاهێ
بۆ بەندەیی مسکین کە هەتە تالیعی پیرۆز
ئەو چاوە کە وەک نێرگسی شەهلایە بە مەستی
شێواوە بە خەو یاخو بە نازت بووە ئاڵۆز
ئەو جەژنە کە دەیکەی لە بۆ عوشاقی جیهانی
مایەی کەرەم و مەرحەمەتە لێت ببێ پیرۆز
نەمدیوە بە ماندەندی دمت ئەی گوڵی ڕەعنا
ڕەحمێ بکە بەم عەبدی زەلیل، ----متن نامشخص ڕۆز
گوێ بگری چلۆن دەگری محەممەدتخلص لە فیراقت
تەئسیری هەیە وەقتی سەحەر ناڵەیی جانسۆز