بڕوانە لە دووریت ڕەنگم زەردە وەکوو بەی

پێنج خشتەکی لەسەر شیعری تاهیر بەگی جاف
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 2 دقیقه  1189 مشاهده
بڕوانە لە دووریت ڕەنگم زەردە وەکوو بەی
لەم بەختی بەد و کاری ڕەقیبانە خودا وەی
تاکەی لە فیراقی تۆ بناڵم بە مەسەل نەی
دەروێش نییەم و کەوتمە دوای عێلە بە حەی حەی
مەجنوون نییەم و بەحر و بەڕت لەدوا بکەم تەی
ئەبرۆیی تۆ وەک تیغە عەجەب قاتیل و مەغروور
نەقشی ڕوخی پاکت بە مەسەل لالەیی پڕ نوور
مەجلیس هەموو پڕ بوو لە سورشکی منی ڕەنجوور
سەرگەشتە لەبەر دەنگی دەف و ناڵەیی تەمبوور
ئەسکەندەر و دارا و لەگەڵ خوسرەوەکەی کەی
زاهید وەرە تو خودا بڕۆ لێرە مەڵێ کە من هەم
واعیز بەسە لەم قسە بێهوودە مەدە دەم
موتریب وەرە ئەم بەزمە موهەییا کە وەکوو جەم
ساقی بە فیداتم وەرە بۆ دەفعی هەم و غەم
لێدە لە دەف و بەربەت و ساز و چەقەنەی نەی
چون غونچەیی تەنگە دەم و لێوت وەکوو شەککەر
پڕ نەشئەیە کوڵمت بە مەسەل بادەیی ئەحمەر
ڕەوشەن بکە ئەم مەجلیسە وەک مەجلیسی قەیسەر
ساقی تەڕ و مەجلیس پڕ و مەعشووقە بەرابەر
لەم دەردی سەر و میحنەت و غەمخواری هەتا کەی
بڕوانە حەسوود بوونە سەگ و ڕەهزەنی شووشت
تا نەچوە، هەتا ماوە گوڵ و خەرمەنی شووشت
دائیر کە لەنێو مەجلیسی عاشق تەنی شووشت
ساقی سەرە کەم بێ بە فیدای گەردەنی شووشت
بەم جامە بلوورینە لەبۆم تێکە پەیاپەی
گەر لوتفی ببێ پیری موغان دەفعەیێ بۆ من
موتریب لە هەموو لەهجەیێ بێنێتە تەفەننون
ئامادە ئەبێ مەجلیس و مەیخانە بە گۆتن
ساقی ئەگەر ئەم عیشوەیە بێنێتە فرۆتن
موڵکی دڵ و ڕۆحم کەمە بۆ قیمەتی لەنجەی
موتریب لە ڕقی کۆنە ڕەقیبانی وەکوو سەی
پێش ئەو دەمە گەر چەرخ لە ناکاو دەبێ تەی
ئامادە کە ئەم مەجلیسە تا من بڵێم ئۆخەی
ساقی وەرە بۆ خاتری دینێ لەسەری هەی
هەڵبگرە پیاڵە بدە پێم، مەی بە پەیاپەی
مەخموورە ویساڵیتخلص بە مەیی بێ غەشی ساقی
دڵ بوو بە مەحەللی غەمی چاو ڕەشی ساقی
موڵکی دڵ و دینم کەمە، ڕۆحم بەشی ساقی
خۆ بێت و بکا تاهیرتخلص ئەگەر پێشکەشی ساقی
فەرقی نییە قوربان خۆ لەگەڵ حاتەمەکەی تەی