وەک ڕەحمەتی بۆ عام شوکر ناوت ئەمینە

پێنج خشتەکی لەسەر شیعری وەفایی
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 2 دقیقه  881 مشاهده
وەک ڕەحمەتی بۆ عام، شوکر ناوت ئەمینە
بۆ دەردی دڵان لەعلی لەبت مائی مەعینە
ئەقتاری مەدینەت وەکوو فیردەوسی بەرینە
ڕۆحم بە فیدات ئەی گوڵی گوڵزاری مەدینە
لوتفت ببێ، ڕوو وا بکە، مەقسوودی مە دینە
پەروانەیی ڕووی تۆ بە دڵی جیننی و ئینسان
بۆ تۆیە کە چاوم دەڕژێنێ دوڕ و مەرجان
هیجرانی وەکوو زەهر و ویسالت وەکوو لوقمان
دەرمان مەکە هاتووینە حەکیمی هەموو دەردان
دەرمان بکە، جەرگم کە هەموو کۆنە برینە
عالەم هەموو سەرگەشتەیە بۆ لەیل و نەهارت
دڵ مەستە بە بۆی سونبولی تارت
هەرچەندە کە دوورم لە گوڵستانی دیارت
عومرێکە دەناڵم بە ئومێدی گوڵی زارت
جارێکی بفەرموو کە چ هاوارە، چ شینە
هاواری ----متن نامشخص موژەی تۆیە ----متن نامشخص
فانی ئەبێ هەر کەسێ کە ئەبینێ خەم ئەبوو
باکم نییە گەر دەوڵەتی دنیام لە دەس چوو
فەرزەن هەموو دنیای من و عومری خزرم بوو
بێ جەننەتی ڕووی تۆ، چ حەیاتێکە چ ژینە
بۆ کوشتنی دڵ، سەیفی دوو ئەبرۆی لە ساودا
دڵ عاشقی بێ چارەیی مەزڵوومی لە داودا
سڕڕێکە کە هەر بەحسی جوانیتە لە ناودا
ئیحسانی گلی خاکی دەری پاکە لە چاودا
بۆیە کە فەلەک تا هەیە چاوی لە زەمینە
ڕەحمێ بکە ئەی شاهـ لە گەڵ دەربەدەری خۆت
باسی بکە جارێ بە لەبی گوڵ شەکەری خۆت
ئیزنی دە کە بێت جارێ لەبۆ ڕەهگوزەری خۆت
ڕۆشن بکە چاوی بە گڵی خاکی دەری خۆت
بۆ غەیرە کە فەرشی قەدەمت عەرشی بەرینە
هەر کەس چوو ویساڵیتخلص کە نەبا باری مەلامەت
حاسڵ نییە بۆ ئەو کەسە قەت گەنجی کەرامەت
گەر جارێ ببینم بە عەیان ماهی تەمامەت
نایدەم بە هەموو دەوڵەتی دنیا و قیامەت
جارێ بە وەفاییتخلص کە بڵێی کەلبی ئەمینە