یا رسول الله بە قوربانی قەدت بێ جیسم و جان

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 3 دقیقه  1200 مشاهده
يا رسول اللهعربی بە قوربانی قەدت بێ جیسم و جان
پرتەوی ڕوخساری پاکت، شوعلە بەخشایی جیهان
سەروی بوستانی ئیرەم، خوارە لەگەڵ باڵایی تۆ
ڕیشکی باغی ڕوویی تۆیە، دەم بە دەم ڕەوزەی جینان
زەڕڕەیێکی قەدری تۆیە ڕەفعەتی عەرشی عەزیم
بەهرەیابی نووری تۆیە میهری ئەرز و ئاسمان
گەر بە میزانی تەقابول بێت و سەنجیدە بکەی
وەک حەشیشێکە لەگەڵ تۆ قەدری عالەم بێگومان
سەروەرا تۆی باعیسی ئیجادی عالەم لاجرمعربی
هەر ئەتۆی مەحبووبی قەلب و زاتی حەییی لامەکان
قیبلەیی ئوممێدی عالەم تاجی فەرقی ئەنبیا
شەهسواری ليلة الاسرىٰعربی ئەتۆی فەخری زەمان
مەعدەنی سیدق و سەفا، ئەی مەنبەع و عەینی وەفا
ڕافیعی جەور و جەفا، گوڵبونی بوستانی جان
مەخزەنی عیلم و حەیا و کوهی غوفرانی خودا
ساحێبی سیدق و عەدالەت ڕەهنومایی گومڕەهان
من لە هاموونی زەڵالەت گومڕەهم بورهانی دین
مولتەفیت بە شاهی عالەم پێم نیشاندە ڕێی ئەمان
من موقیمی ئاستانم بۆ گوڵی ئەندامی تۆ
بمدەرێ عەتری هیدایەت باعیسی بۆیی گوڵان
من غەریقی چاهی فیسقم تۆی عەزیزی میسری دین
من نەخۆشی دەردی عەشقم تۆی تەبیبی حاڵزان
غیرەتی چەوگانی خۆت بیکە بە تەعویزی ملم
نەک لەناکاو بیفڕێنێ دوشمنم شانی ئیمان
گەر ئەتۆ مەیلت ببێ نابم لە جەننەت بێ نەسیب
ڕەهنوماییم کە بە فەزڵی خۆت بە فیردەوسی جینان
دڵ بریندارە بە تیری حەسرەت و دەرد و ئەلەم
کەی دەبێ دەرمانی کەی ئەی دافیعی دەرد و غەمان
پادشاهی موڵکی دین، سوڵتانی تەختی کیبریا
مولتەفیت بە بۆ ڕەعییەت وەقتی زیللەت ئەلئەمان
یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلت بم بۆ وەقتی قەبزی ڕۆح
عەسکەری لوتفت موهەییا کە لەبۆ دەفعی غەمان
یا ڕەسوولەڵڵا لە دەرگاهت فەقیرێکم زەلیل
مەمکە بێ بەهرە لە ڕەحمەت، پادشاهی ئینس و جان
یا نەبی تۆ خۆت دەزانی دوشمنی شەیتان و نەفس
هەر دوو دائیم حازرن بۆ غارەتی دین و ئیمان
گەر نەبی حازر بە یەک لەحزە دەکەن تاڵانی دین
چۆن دەبێ فاریغ ببێ لە منی فەقیری بێ زوبان
یا ڕەسوولەڵڵا ئەوا کەوتوومە ژێر باری گوناهـ
دەستگیریم کە، کە هەستم، دەستگیری موئمینان
بێ لە هاوارم غیوری دین بۆ وەقتی سائیلان
تا بڵێم اللهعربی یەکێکە، بێ شەریک و بێ مەکان
ئەو دەمە مردوو بە ڕووتی دێنە مەیدانی حوزوور
دەستی من دامانی تۆ، نەمکەی زەلیلی تاغییان
هەر ئەتۆی نازیر لەبۆ ئوممەت لەژێر سایەی خودا
غیرەتت زاهیر بکە ڕوحم فیدات بۆ موزنیبان
مەلجەء و مەئوا نییە لەو وەقتەدا غەیری ئەتۆ
مەرحەمەت فەرموو لەبۆ من ئەی شەفیعی عاسییان
گەر مەدەدکاریم نەکەی قوربان لە دیوانی جەزا
بێ وەسیلە دادەمێنم میسلی بزنی بێ شەبان
يا رسول اللهعربی ویساڵیتخلص بەندەیێکی ڕووسیا
پێی نییە توێشەی قیامەت غەیری گریان و فوغان