منم عەبدی زەلیلی تۆ مەدەد یا شاهی گەیلانی

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 2 دقیقه  936 مشاهده
منم عەبدی زەلیلی تۆ، مەدەد یا شاهی گەیلانی
لەبۆ عالەم دەلیلی تۆ، مەدەد یا شاهی گەیلانی
غوڵامی ئەبروانی تۆم، فیدای غونچەدەهانی تۆم
شەبانی ئوشترانی تۆم، مەدەد یا شاهی گەیلانی
فیدایی خادمانی تۆم، هەموو دەم پاسەبانی تۆم
چو کەلبی ئاستانی تۆم، مەدەد یا شاهی گەیلانی
تویی آن یوسف ثانی، منم این پیر کنعانیفارسی
بۆیە وا بووم بە بریانی، مەدەد یا شاهی گەیلانی
ئەبر بۆ تۆ دەناڵێنێ، بەدائیم ئەشک دەڕژێنێ
مەلەک بۆ تۆ دەهاڕێنێ، مەدەد یا شاهی گەیلانی
غەریقی بەحری عوسیانم، ئەسیری بەندی هیجرانم
کە چاکی تیغی حیرمانم، مەدەد یا شاهی گەیلانی
نیازی قەلبی مەجنوونی، دەوایی مەردی مەحزوونی
چراغی دەشتی هاموونی، مەدەد یا شاهی گەیلانی
غەریبی موڵکی ئالانم، پەشێوی ماهی تابانم
بەسانی شێخی سەنعانم، مەدەد یا شاهی گەیلانی
لە حەسرەت پڕتەوی ڕەنگت، لەبۆ سەروی قەدی شەنگت
کە مردم بۆ سەدای چەنگت، مەدەد یا شاهی گەیلانی
نەماوە ڕاحەتی جانم، بە جۆشە تابی گریانم
حەریقی زەیقی زیندانم، مەدەد یا شاهی گەیلانی
لە حوسنا یۆسفی سانی، تۆیی ئەی نووری یەزدانی
تۆ هەم جانی و جانانی، مەدەد یا شاهی گەیلانی
فیداتم ئەی گوڵی جیلان، لەبی تۆ چەشمەیی حەیوان
دەوا فەرموو دڵی بوریان، مەدەد یا شاهی گەیلانی
زەلیلی نەفس و شەیتانم، کە مەحوی ژەنگی عوسیانم
وەدەرخە تیغی ئیمانم، مەدەد یا شاهی گەیلانی
شوعاعی نووری ڕەحمانی، حەبیبی غەوسی ئینسانی
پەنای جەمعی موریدانی، مەدەد یا شاهی گەیلانی
ڕەئیسی ئەولیای دونیا، تۆیی ئەی ساکنی بەغدا
تۆیی شەمعی شەبی یەڵدا، مەدەد یا شاهی گەیلانی
عەنادیل بۆ گوڵی ڕووتە، لەگەڵ گریە و فوغان جووتە
دڵیش بۆت مات و مەبهووتە، مەدەد یا شاهی گەیلانی
ویساڵیتخلص بۆ ویساڵی تۆ، دەکا وەسفی کەماڵی تۆ
چرای دینە جەماڵی تو، مەدەد یا شاهی گەیلانی