منم هوزاری باغی قەرەداغ

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 3 دقیقه  770 مشاهده
منم هوزاری باغی قەرەداغ
سینە سووتاوم چون لالە پەرداغ
مەکەن مەنعم لە گریە و فوغان
دوورکەوتەی وەتەن بێ وەسڵی یاران
دەگریم میسالی یەعقووبی کەنعان
سووتام چون قەقنەس لە دووری یاران
حەپسم چو بولبول بە داوی دولبەر
خار و ئوفتادەم بێ یار و هەمسەر
پەرچەم ڕێحانە ڕەحمێ کە بە من
لەسەر تۆ ڕۆحم دەرچوو لە بەدەن
مەجنوون و شەیدام بە یار و ڕەهبەر
گەلێ زەلیلم لە چۆڵی پشدەراعلام
ئێستا ساکینم لە وڵاتی ئالاناعلام
عاشقم بە ڕووی یەک ماهی تابان
وەک میسراعلام و شیرازاعلام، پڕە لە خووبان
مەئوایە لە بۆ جەمعی غەریبان
غەریبنەوازان مەخلووقی ئالاناعلام
دەکەن نەوایی دڵی عاشقان
منم چون بێژەناعلام فەقیر و ئەسیر
داماوم غەریب بێ یار و ئەسیر
منم سەرگەشتە جە وڵاتی ئالان
دەڕزێ سوروشکم چون ئاوی باران
وتم غەریقم لە گێژاوی غەم
ڕۆشن کە دڵم بە سەهبایی جەم
دەروونم لە بۆت پڕ تاب و تەبە
دڵم تالیبی یەک ماچی لەبە
بە دەردی عەشقت عەجەب عەلیلم
بە بێ وەسلی تۆ خەیلێ زەلیلم
دائیم لە دووریت بە ئاهی سەردم
بە ماچی لێوت دەوا کە دەردم
سینەم میسلی دیگ عەجەب پڕ جۆشە
دڵم لە دووریت مەست و مەدهۆشە
منم تالیبی باڵایی جانان
بێ پەروام دائیم چون شێخی سەنعان
منم ساکنی قەریەیی بێتووشاعلام
لە عەشقت سووتام چون ئاگر و پووش
لە قەریەی بێتوشاعلام منم بێ توێشە
حەبیبا تۆ ڕووت لە من مەپۆشە
منم بێ توێشە لە ڕاهی غوربەت
هەر وەک گرتمی شەیتانی نەگبەت
منم چون قومری لە باغی گەرماو
مەستم بە بۆیی دوو گێسوویی خاو
وتم حەبیبا زوڵفت پڕ تابە
گەردنت میسلی شووشەی گوڵابە
وتم بە نازار زوڵفت شێواوە
وتی بۆ عاشق دانەیی داوە
حەیفێ جەریحی تیری موژگانم
بۆ لەعلی یارم گەر پەرێشانم
ڕەنگم زەرد لە هیجرانی یارمتن نامشخص
لە دەشتی پشدەر وا بووم بێ قەرار
سەلامت لێ بێ گوڵی ئین گوڵزار
بنۆشە بادە بە ئاوازی تار!
ساقی مەی تێکە! مەجلیس گیراوە
قەدی نازارم سەرو و تێر ئاوە
موتریبا لێدە لە جەقەنە و نەی!
دائیر بە ساقی، بە ئەقداحی مەی!
ڕەحمێ کە ئەی گوڵ لە بولبولی خۆت!
بۆسێ کەرەم کە هەر بە دڵی خۆت!
کوێر بووە چاوم لە دووریت جانە
جیسم زەعیفم، غەرقی تۆفانە
ویساڵی ئێستا وەک عەبدولڕەحیم
خار و نەخۆشە بێ یار و نەدیم
لە عەشقی یارە چاو بە گریانم
چاوەڕێی وەسڵی گوڵی ئالانم