ئەی مستەفایی شەیدا تێ فکرە لەم پەیامە
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
2 دقیقه
889 مشاهده
ئەی مستەفایی شەیدا تێ فکرە لەم پەیامە!
بۆ عاشقانی مسکین پەندێکی پڕ مەرامە
بە چاوی پڕ نەدامەت بڕوانە ئەم شەقامە
مەبینە حالی زاهیر، سەیری کە ئەم مەقامە
محەممەد وەک هەباسە، لەم جێگە هەر غوڵامە
هەرچیکە هانە ئێرە بێ نوتق و بێ کەلامە
نەقسە کە هەر چی بڵێم لەم کەبکی خۆش خەرامە
از خون دلم نوشتم نزدیک یار نامهفارسی
شایەد کە باغی سینەی بنێرێ یەک شەمامە
با پێت بڵێم بە کوردی لە باشی ئەم سەلامە
هەزاری وەک من و تۆ لەم جێگە حەبسی دامە
مورشید کە بێ مورید بێ، شێخێکی ناتەمامە
سۆفیش کە بێ سلووک بێ بەهەشتی لێ حەرامە
خەیاڵی خاوە ئیمڕۆ لە هەرچی دەشت و بامە
ئێستە لە زوور بەهارە، مەجلیس بە گوڵ تەمامە
هەرچی نەخۆش بێ، بێ شک، شیفای دێ بەم کەلامە
چونکە بە چاوی خۆت دیت لەم هیجرە سەد قیامە
خزمەت بکە بە ڕاستی لەم باغی پڕ نەمامە
خودا گەلم حاڵی کە لەم ڕەمز و لەم مەرامە!
هەر کەسێ تۆی خۆش نەوێ هەموو شتی حەرامە
لە ناو کوردانی خۆمان کاممان بە گشتی عامە
بۆ نیاز و ڕازی وەتەن بە ڕەمزە هەر هەرامە
ویساڵیتخلص بەسیە ئیتر هەموو خەیاڵت خامە
إنّي رأيتُ دَهرا مِن هِجرك القيامَهعربی