منم هوزاری باغی قەرەداغ

لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
 3 خولەک  824 بینین
منم هوزاری باغی قەرەداغ
سینە سووتاوم چون لالە پەرداغ
مەکەن مەنعم لە گریە و فوغان
دوورکەوتەی وەتەن بێ وەسڵی یاران
دەگریم میسالی یەعقووبی کەنعان
سووتام چون قەقنەس لە دووری یاران
حەپسم چو بولبول بە داوی دولبەر
خار و ئوفتادەم بێ یار و هەمسەر
پەرچەم ڕێحانە ڕەحمێ کە بە من
لەسەر تۆ ڕۆحم دەرچوو لە بەدەن
مەجنوون و شەیدام بە یار و ڕەهبەر
گەلێ زەلیلم لە چۆڵی پشدەرناوی تایبەت
ئێستا ساکینم لە وڵاتی ئالانناوی تایبەت
عاشقم بە ڕووی یەک ماهی تابان
وەک میسرناوی تایبەت و شیرازناوی تایبەت، پڕە لە خووبان
مەئوایە لە بۆ جەمعی غەریبان
غەریبنەوازان مەخلووقی ئالانناوی تایبەت
دەکەن نەوایی دڵی عاشقان
منم چون بێژەنناوی تایبەت فەقیر و ئەسیر
داماوم غەریب بێ یار و ئەسیر
منم سەرگەشتە جە وڵاتی ئالان
دەڕزێ سوروشکم چون ئاوی باران
وتم غەریقم لە گێژاوی غەم
ڕۆشن کە دڵم بە سەهبایی جەم
دەروونم لە بۆت پڕ تاب و تەبە
دڵم تالیبی یەک ماچی لەبە
بە دەردی عەشقت عەجەب عەلیلم
بە بێ وەسلی تۆ خەیلێ زەلیلم
دائیم لە دووریت بە ئاهی سەردم
بە ماچی لێوت دەوا کە دەردم
سینەم میسلی دیگ عەجەب پڕ جۆشە
دڵم لە دووریت مەست و مەدهۆشە
منم تالیبی باڵایی جانان
بێ پەروام دائیم چون شێخی سەنعان
منم ساکنی قەریەیی بێتووشناوی تایبەت
لە عەشقت سووتام چون ئاگر و پووش
لە قەریەی بێتوشناوی تایبەت منم بێ توێشە
حەبیبا تۆ ڕووت لە من مەپۆشە
منم بێ توێشە لە ڕاهی غوربەت
هەر وەک گرتمی شەیتانی نەگبەت
منم چون قومری لە باغی گەرماو
مەستم بە بۆیی دوو گێسوویی خاو
وتم حەبیبا زوڵفت پڕ تابە
گەردنت میسلی شووشەی گوڵابە
وتم بە نازار زوڵفت شێواوە
وتی بۆ عاشق دانەیی داوە
حەیفێ جەریحی تیری موژگانم
بۆ لەعلی یارم گەر پەرێشانم
ڕەنگم زەرد لە هیجرانی یاردەقی نائاشکرا
لە دەشتی پشدەر وا بووم بێ قەرار
سەلامت لێ بێ گوڵی ئین گوڵزار
بنۆشە بادە بە ئاوازی تار!
ساقی مەی تێکە! مەجلیس گیراوە
قەدی نازارم سەرو و تێر ئاوە
موتریبا لێدە لە جەقەنە و نەی!
دائیر بە ساقی، بە ئەقداحی مەی!
ڕەحمێ کە ئەی گوڵ لە بولبولی خۆت!
بۆسێ کەرەم کە هەر بە دڵی خۆت!
کوێر بووە چاوم لە دووریت جانە
جیسم زەعیفم، غەرقی تۆفانە
ویساڵی ئێستا وەک عەبدولڕەحیم
خار و نەخۆشە بێ یار و نەدیم
لە عەشقی یارە چاو بە گریانم
چاوەڕێی وەسڵی گوڵی ئالانم