ڕوشتەیی لوئلوء لە دانەی ئەشکی من دەگرینەوە

از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
 2 دقیقه  882 مشاهده
ڕوشتەیی لوئلوء لە دانەی ئەشکی من دەگرینەوە
بۆیە هەر دەم ئاشنا بۆ حاڵی من دەگرینەوە
کەی دەبێ وەک بولبول و گوڵ دابنیشین پێکەوە
ئەو بە خەندەی لێوی ئاڵ و من بە گریە و شینەوە
باغی ڕوخساری لە من پۆشی بە سەرپۆشی نیقاب
یانی لاچۆ عاجزم ئیمڕۆ بەدەس گوڵچینەوە
تا قیامەت سەر لە سوجدەی شوکردا هەڵ نابڕم
گەر بڵێ: لاچۆ لەبەر چاوم، بە خەشم و قینەوە
تورکی چاوی گەر ببینێ عابیدی خەڵوەت نشین
دێتە جونبوش ئەو بە جوببە و خەرقەیی پەشمینەوە
با نەکا عاشق گلەی ناحەق لە بەدبەختی ڕەقیب
خوێنی فەرهادە و گوناهی وا بەسەر شیرینەوە
سیحری غەمزەی وەردەگێڕێ زاهید و عالم لە ڕێ
ئەم بە کۆڵێ عیلمەوە، زاهید بە بارێ دینەوە
گەر بڵێم قوربانی تۆ بم ڕوو لە من کە لەحزەیە
وەردەگێڕێ شەمعی ڕوخساری بەدەم ئامینەوە
ڕیشەیی جەرگی لەبن هێنام بە قوللابی موژەی
بۆ دەکا حاشا بە پەنجەی قرمز و خوێنینەوە
چی دەکا ئینگلیزاعلامی هیجرت عەسکەری لوتفت کە هات
زوو بە زوو بەسرەاعلامی ویسالت بێ سەدا دەگرینەوە
من کە وا مات و پیادەم گەر ڕوخی شا ڕێگە دا
تەی دەکەم عەرسەی کومەیتی ئەو بە سەد فەرزینەوە
ناریاتخلص بێژەناعلام سیفەت تا کەی لە بۆ تورکی جیهان
قەیدی زیندانی بە دەستی نەفسی وەک گورگینەوە