بە جیلوەی عەکسی تۆیە دڵ کە وا سەرمەست و خەندانە

از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
 2 دقیقه  978 مشاهده
بە جیلوەی عەکسی تۆیە دڵ کە وا سەرمەست و خەندانە
بە یادی تۆ وەکوو تووتی، زوبانم شەککەر ئەفشانە
بە شەوقی تۆیە مەسرووری، لە دووری تۆیە ڕەنجووری
گەهێ گەر خەندە پڕ لێوە، دەمێ گەر دیدە گریانە
ڕژا سەد دانە ئەشکی ئاڵی چاوی من بە سەر عەکسا
کە شایستەی نیساری سوورەتی تۆ لەعل و مەرجانە
بە ئیستقبالی تیمسالت حەیاتم هاتە سەر لێوم
کە ئیستقبالی قیبلەی من نیشانەی ئەهلی ئیمانە
بە ماچی حەرفی زەرفت سەرفی دەرد و وەزعی پیری بوو
مەگەر سەرچەشمەیی خامەت! نموونەی ئاوی حەیوانە
حەسەد ئەنگێزی جەمعی ئەهلی میسراعلام و شاری بەغدااعلامیە
کە بێ ڕوویی زولەیخااعلام بوو، مەقامی ماهی کەنعاناعلامە
عەزیزی بێ ئەساسی ڕەنجی غوربەت شاهی من نابێ
لە یووسفاعلام تۆ تەماشا کە چ بەحسی حەپس و زیندانە
ئەگەر گاهێ بە یادم کەی گەلێ موشکیل نییە چاوم
نەوازش عادەت و شێوەی نەتیجەی شاهی مەردانە
فەرەح هات و ئەلەم دەرچوو، جەفا ڕۆیی نەما ماتەم
بەڵێ ڕاکردنی ڕێوی لە شێری شەرزە ئاسانە!
تەشەککور لازمە ئەوڕۆ، لە سەر ناریتخلص لە بۆ باری
کە تەختی دڵ ئیقامەتگاهی جیلوەی جانی جانانە