چونکە هەمدەردی سولەیمانم لە سیحری دێوەدا
از کتاب:
دیوانی ناری
اثر:
ناری (1874-1943)
1 دقیقه
1203 مشاهده
چونکە هەمدەردی سولەيمانم لە سيحری دێوەدا
مەسڵەحەت وايە بڕۆم بۆ خۆم بە هەرد و کێوەدا
هەر کەسێ گەر مەيلی مەحبووبی بە دونيا بێ دەبێ
سەبری وەک من بێ لە بەر ئێشی فەلاقە و چێوەدا
ماڵی دڵ شێوێ کە تاجی عەشق بازی نايە سەر
وا لە خۆی قاپی ويقار و ئيعتيباری پێوەدا
مەوعيزە و تەزوير ئەی دڵ! بێنەوە سەر بەحسی گوڵ
قووتی ڕۆحی بولبولی دڵ وا لە غونچەی لێوەدا
موعجيزەی حوسنت نەبێ، ئەی ئافتابی بێ نيقاب
سوبحی سادق کەی تلووعی دا لە نوێژی شێوەدا
ڕەهزەنی فیکرم پەناگاهی يەخەی بگرێ بە زۆر
وەهمە کەس قابيل نيیە، دز بێ، لە باغی سێوەدا
باغی گوڵ! خەندانی؛ ئەفعی! باغەبانی، تيفلی دڵ
چوو لەبۆ غونچەی دەمی، ڕەشماری زوڵفی پێوەدا
بۆ هەموو کەس خوانی يەغما بوو، شەکەرخەندەی لەبی
بۆ منی بێکەس جوێنی ترش و تاڵی تێوەدا
نارياتخلص خۆ تەرکی دنيا ئايەتی ئازادییە
بۆ گرفتاری لە بيت الحُزنعربیی ئەم بێ خێوەدا