چونکە هەمدەردی سولەیمانم لە سیحری دێوەدا

لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
 1 خولەک  1207 بینین
چونکە هەمدەردی سولەيمانم لە سيحری دێوەدا
مەسڵەحەت وايە بڕۆم بۆ خۆم بە هەرد و کێوەدا
هەر کەسێ گەر مەيلی مەحبووبی بە دونيا بێ دەبێ
سەبری وەک من بێ لە بەر ئێشی فەلاقە و چێوەدا
ماڵی دڵ شێوێ کە تاجی عەشق بازی نايە سەر
وا لە خۆی قاپی ويقار و ئيعتيباری پێوەدا
مەوعيزە و تەزوير ئەی دڵ! بێنەوە سەر بەحسی گوڵ
قووتی ڕۆحی بولبولی دڵ وا لە غونچەی لێوەدا
موعجيزەی حوسنت نەبێ، ئەی ئافتابی بێ نيقاب
سوبحی سادق کەی تلووعی دا لە نوێژی شێوەدا
ڕەهزەنی فیکرم پەناگاهی يەخەی بگرێ بە زۆر
وەهمە کەس قابيل نيیە، دز بێ، لە باغی سێوەدا
باغی گوڵ! خەندانی؛ ئەفعی! باغەبانی، تيفلی دڵ
چوو لەبۆ غونچەی دەمی، ڕەشماری زوڵفی پێوەدا
بۆ هەموو کەس خوانی يەغما بوو، شەکەرخەندەی لەبی
بۆ منی بێکەس جوێنی ترش و تاڵی تێوەدا
نارياناسناوی ئەدەبی خۆ تەرکی دنيا ئايەتی ئازادییە
بۆ گرفتاری لە بيت الحُزنعەرەبیی ئەم بێ خێوەدا