ڕەفیقانم هەموو ڕۆیین لە دێدا

لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
 1 خولەک  1516 بینین
ڕەفیقانم هەموو ڕۆیین لە دێدا
بەتەنها هەر ئەمن ماوم لە جێدا
لەبەر دنیا نەما یادی قیامەت
خودا چی بکەم لەمێدا، یا لەوێدا
قەزا ڕۆژێ شکستیدا بە مەردان
کە بەیداغی جیهانگیری بە «مێ» دا
کە مەنزڵ عاریەت بێ عارە مەیلی
خەراری خاری خواری وا لە ڕێدا
بە هەر کەس تا نەدا نەقدی هەم و غەم
بە کەس موشکیل، عەزیزم! درهەمێ دا
کەسێ دەرچوو، لە داوی مەکری دنیا
کە مەردانە تەڵاقی سێ بە سێ دا
تەماشا کەن لە سفرە و خوانی گەردوون
هەتا سەر نیعمەتی شادی بە کێ دا!
بە سوورەت ڕێ و زێ گەرچی یەکێکن
بە ڕێ گەردی سەفەر زیبی بە زێدا
بەڵێ تەقسیمی ئوستادی ئەزەل بوو
بە دۆڵاشناوی تایبەتی خەلە و ئاوی بە نێناوی تایبەت دا
سەفەر مەولامە تا ماوم لەمەو لا
کە کەوش و گۆرەوی و تۆزی بە پێ دا
بە میزانی شەریعەت سەعبە ناریناسناوی ئەدەبی
مودارا کەی لە بەینی دوو هەوێدا