سەردانەوە

از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  227 مشاهده
شەوێک چاوێکی خۆم جێهێشت
لە تاریکیدا، بۆ مەلێک، نابینا بوو
ڕۆژێک دەستێکی خۆم جێهێشت، لە دوای شەڕێ
بۆ درەختێک کە دەستەکانی قرتابوو
جارێک قاچێکی خۆم جێهێشت بۆ ڕێگایەک دوای بۆردومان، کە قاچەکانی نەمابوو
سەردەمێ چوو، سەردەمێ هات
مەل هاتەوە بۆ سەردانم و
باڵ و ئاسمانێکی شینی دامێ
دار هاتەوە بۆ سەردانم و
ڕەگ و خۆشەویستیی سەوزی دامێ
ڕێ هاتەوە بۆ سەردانم و
کلیلی دەرگای دواڕۆژی سپیی دامێ!