چاوەکانت

از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  314 مشاهده
بە ڕێبواری
بە لای شەوێکدا تێپەڕیم،
بانگی کردم و لە خۆیدا گلی دامەوە و
لەدواییدا بووم بە ئێشێکی فرەزەنی.
بە ڕێبواری
بە لای زێیەکدا تێپەڕیم،
بانگی کردم و چوومە ناوی و
لەدواییدا
بووم بە تەمێکی دامەنی.
بە ڕێبواری بە لای کەژێکدا تێپەڕیم،
بانگی کردم، پەلی گرتم و چوومە سەری و
لەدواییدا
بووم بە سێبەری دەوەنی.
بە ڕێبواریش
بە لای چاوی شینی تۆدا بوو تێپەڕیم،
بەڵام ئیتر ئەوقی سیحری خۆی کردم و لەوساکەوە
لەناویام و بووم بە تەندوورە و گێژەنی!