ژوان
از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
503 مشاهده
خەو دەر ئەکەمە دەرەوە بۆ بەر سەرما!
لاشیپانی دەرگاکەت بۆ ئەترازێنم
تا وەک سروە بەبێ خشپە
بێیتە ژوورێ!
چەند سەعاتە، فەنەرێکم و
لەسەر باڵی سیمفۆنییەک ئەفڕم.
بەتەماتم، ئەزانم دێیت
سەعات چۆن ئەڕوا با بڕوا
وەختێ تەماشای یەک ئەکەین
کاممان سەیری سەعات ئەکەین؟
کە پێک ئەگەین
کاممان گوێ ئەگرین لە قسەی ڕووناکی یا خود تاریکی؟
چەند سەعاتە، شەپۆلێکم و
لەسەر باڵی سیمفۆنییەک ئەفڕم
بەتەماتم، ئەزانم دێیت!
لاشیپانی دەرگاکەت بۆ ئەترازێنم
تا وەک سروە بەبێ خشپە
بێیتە ژوورێ!
چەند سەعاتە، فەنەرێکم و
لەسەر باڵی سیمفۆنییەک ئەفڕم.
بەتەماتم، ئەزانم دێیت
سەعات چۆن ئەڕوا با بڕوا
وەختێ تەماشای یەک ئەکەین
کاممان سەیری سەعات ئەکەین؟
کە پێک ئەگەین
کاممان گوێ ئەگرین لە قسەی ڕووناکی یا خود تاریکی؟
چەند سەعاتە، شەپۆلێکم و
لەسەر باڵی سیمفۆنییەک ئەفڕم
بەتەماتم، ئەزانم دێیت!