نووسین
از کتاب:
نسێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
556 مشاهده
ئەو وەختەی بە لاسکی دارمێوێ بنووسم
هەتاکوو هەڵئەسم
سەبەتەی کەغەزم پڕ بووە لە هێشوو!
جارێکیان بە سەری بولبولێ من نووسیم
کە هەستام پەرداخی بەردەمم پڕ بووبوو لە جووکە.
ڕۆژێکیان بە باڵی پەپوولە من نووسیم
کە هەستام سەر مێز و ناو تاقی پەنجەرەم
پڕ بووبوون، لە گوڵەوەنەوشە
ئەو کاتەی بە پەلکی گیای دەشتی ئەنفال و هەڵەبجەیش بنووسم
کە هەستام ئەبینم
ژوورەکەم، ماڵەکەم، شارەکەم، وڵاتم
هەر هەمووی پڕ بووە
لە مەمکی ژنان و لە چاوی منداڵ و
لە قیژە و زریکە!
هەتاکوو هەڵئەسم
سەبەتەی کەغەزم پڕ بووە لە هێشوو!
جارێکیان بە سەری بولبولێ من نووسیم
کە هەستام پەرداخی بەردەمم پڕ بووبوو لە جووکە.
ڕۆژێکیان بە باڵی پەپوولە من نووسیم
کە هەستام سەر مێز و ناو تاقی پەنجەرەم
پڕ بووبوون، لە گوڵەوەنەوشە
ئەو کاتەی بە پەلکی گیای دەشتی ئەنفال و هەڵەبجەیش بنووسم
کە هەستام ئەبینم
ژوورەکەم، ماڵەکەم، شارەکەم، وڵاتم
هەر هەمووی پڕ بووە
لە مەمکی ژنان و لە چاوی منداڵ و
لە قیژە و زریکە!